لە جیهاندا 1.9ملیار کەس قەڵەون تەندرووستی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانی قەڵەوی بڵاوکردەوەو تێیدا دەڵێت: قەڵەوی هۆکاری سەرەکییە بۆ زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، بۆئەوەی لە قەڵەوی دووربی دەبێ وەرزشی رێک و پێک ئەنجام بدەی.

ئەمڕۆ هەینی( 4/ئازار/2022) رۆژی جیهانی قەڵەوی یاد دەکرێتەوە. بە پێی دوایین ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی1.9 ملیار کەس لە جیهاندا قەڵەون.

دەقی راگەیێندراوەکە:
(با بەیەكەوە داهاتوویەتی تەندروستتر بنیاتبنێین) 
لە چواری ئاداری هەموو ساڵێك رۆژی جیهانی قەڵەوی یاد دەكرێتەوە و لەم رۆژەدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدرێت و مەبەستیش لێی كەمكردنەوەی ئەو رێژە زۆرەی قەڵەویە كە نزیكەی 25% ی هەموو دانیشتووانی جیهان پێكدێنن .
قەڵەوی نەخۆشییە، لە ئەنجامی كۆبوونەوەی چەوری زیاد لە لەش دروست دەبێت، لەهەمان كاتدا كاریگەری دەرونیشی هەیە. 
لە جیهان نزیكەی لە1.9 ملیار كەس قەڵەون بە گوێرەی دوایین ئاماری رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەم رێژەیە نزیكەی 43 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن 6 ساڵن. 
قەڵەوی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زۆربەی نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بۆ ئەوەی دووربی لە كاریگەریە لاوەكییەكانی قەڵەوی پێویستە وەرزش بە رێكوپێكی بكەی و خواردنی تەندروست بخۆی و ڕاوێژی پزیشكی بكەی بۆ ئەوەی لەشێكی رێك و تەندروستت هەبێت . تۆ بەتەنیا نیت ئێمەو خانەوادەت لەگەڵتین بۆ زاڵبوون بەسەر قەڵەویەكەت، كەواتە خۆشت هاوكاربە بۆ زاڵبوون بەسەری و ژیانێكی تەندروست و دوور لە نەخۆشی بۆ خۆت مسۆگەر بكە.
وەزارەتی تەندروستی 
حکومەتی هەرێمی کوردستان
4 ئازار 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین