مردن بە کۆرۆنا گەیشتە زیاتر 6ملیۆن کەس تەندرووستی

نوچەنێت

مردن به‌ کۆرۆنا لە سەر تاسەری جیهان 6 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند. لە کاتێکدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام داوا دەکات هاوڵاتییان بە زووترین کات هەوڵبدەن ڤاکسین وەربگرن.‌

ئه‌مڕۆ هه‌ینی( 4/ئازار/2022) مردن به‌ کۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، گه‌یشته‌ شه‌ش ملیۆن و سێ هه‌زار و 685 که‌س، له‌ کاتێکدا 442 ملیۆن و 592 هه‌زار و 156 که‌س توشی ئەم پەتایە‌ بوون. 

لە مانگی ئازاری ساڵی 2020پەتای کۆرۆنا بڵاوبووەوە، لە ماوەیەکی کەمدا لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبووەوە. 

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئەگەر لە %70ی خەڵکی جیهان ڤاکسین وەربگرن، بۆی هەیە لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا پەتای کۆرۆنا بەرەو لە ناوچوون دەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین