لیزا کاکەیى: مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیێنێت، لە ماوەیەکى نزیکدا دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات و دەشڵێت، هیچ بڕیارێک بۆ لێبرینى مووچە نەدراوە.

ئەمڕۆ شەممە (5/ئادار/2022)، لیزا فەلەکەدین کاکەیى، ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK) ڕاگەیاندووە، مووچەى مانگى دوو لە چەند ڕۆژى داهاتوو دابەشدەکرێ.

لیزا کاکەیى باسى لەوەشکردووە،  دەنگۆى دابەشکردنى مووچە بە لێبڕینەوە ڕاست نییە و دەشڵێت، ھاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە مووچەى مانگى دوو وەک خۆی دابەش دەکرێت بەبێ لێبڕین.

ئەو قسانەى لیزا کاکەیى لە کاتێکدایە، کە مووچەى مانگى دووى ئەمساڵ وا بڕیار بوو (25-2) دابەشبکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەشنکراوە و ئەمڕۆش هەر لەسەر پرسى مووچە و داهاتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان ئەنجوومەنى باڵاى دارایى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین