سیناریۆكانی كۆتاییهاتنی جه‌نگی ڕوسیا - ئۆكڕانیا
نوچەنێت:
جه‌یمس لانده‌یل
له نێو ته‌موومژی جه‌نگه‌وه زه‌حمه‌ته هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بزانین. هه‌ر له هه‌واڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ و ده‌نگه كپكراوه‌كانی دیبلۆماسییه‌وه تا ده‌گاته هه‌ست و سۆزی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت و ده‌ربه‌ده‌ر و په‌ناهه‌نده. هه‌موو ئه‌مانه جێگه‌ی نه‌هامه‌تی و ناخۆشی زۆرن. بۆیه با هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و بزانین ئایا ده‌كرێ چۆن ئەم جه‌نگه‌ی (ئۆكڕانیا) كۆتایی بێت. ئایا ئه‌و سیناریۆیانه چین كه سیاسه‌توان و پلاندانه‌رانی سه‌ربازی تاوتوێی ده‌كه‌ن؟ كه‌من ئه‌وانه‌ی ده‌توانن به متمانه‌وه پێشبینی داهاتوو بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیانه‌ی خواره‌وه جێگای تێڕامانن، زۆربه‌شیان دڵخۆشكه‌رنین.
جه‌نگێكی كورتخایه‌ن
به‌گوێره‌ی ئه‌م سیناریۆیه، ڕوسیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی زیاد ده‌كات و شوێنی زیاتر تۆپباران و مووشه‌كباران ده‌كات. هێزی ئاسمانی ڕوسی كه تا ئێستا ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بینیوه هێرشه ئاسمانییه‌كانی چڕتر ده‌كاته‌وه و هێرشی ئه‌لیكتڕۆنییش ده‌ستپێده‌كات بۆ به‌ئا‌مانجگرتنی ژێرخانی نیشتمانی ستراتیجی. دابینكردنی وزه ده‌وه‌ستێ و تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌پچڕێت. هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی سڤیل ده‌بنه قوربانی. سه‌ره‌ڕای به‌رگرییه‌كی یه‌كجار سه‌خت، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا شاری (كییڤ) ده‌كه‌وێ. حكومه‌تێكی پڕۆ- مۆسكۆ و ڕژێمێكی كارتۆنی (سه‌ر به ڕوسیا) جێگای ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه. سه‌رۆكی ئۆكڕانیا (زیلینسكی) یان تیرۆر ده‌كرێ یان ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان ده‌چێته ڕۆژئاوای (ئۆكڕانیا) و حكوتی تاراوگه (مه‌نفا) داده‌مه‌زرێنێ. سه‌رۆك (پووتین) سه‌ركه‌وتن ڕاده‌گه‌یه‌نێ و هه‌ندێ له هێزه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام بای ئه‌وه‌نده هێز جێده‌هێڵێ بۆ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان. هه‌زاره‌ها كه‌س ئاواره‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌بن. (ئۆكڕانیا) به (بیلاڕووس)ه‌وه ده‌لكێندرێ و ده‌بێته وڵاتی پاشكۆی مۆسكۆ (Client State). ئه‌م سیناریۆیه له‌ئارادایه و مه‌حاڵیش نیه ڕووبدا، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند فاكته‌رێك ده‌وه‌ستێ، له‌وانه‌ش: ئاستی هێزی سه‌ربازی ڕووسی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیدا، زیادكردنی هێزی سه‌ربازی ڕووسی، ماندووبوون و دابه‌زینی وره‌ی هێزی سه‌ربازی ئۆكڕانی پاش به‌ره‌نگاری و شه‌ڕی یه‌كجار سه‌خت و دژوار. هه‌رچه‌نده ڕه‌نگبێ (پووتین) گۆڕانكاری له حكومه‌تی (كییڤ) بكات و كۆتایی به‌و یه‌كگرتنه‌ی ڕۆژئاوای (ئۆكڕانیا) بهێنێ، به‌ڵام هه‌ر حكومه‌تێكی پڕۆ- مۆسكۆ ناشه‌رعی و لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و یاخیبوونی چه‌كداری هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئه‌م سیناریۆیه ڕووبدا، ده‌ره‌نجامی باشی نابێت ودۆخه‌كه له‌رزۆك ده‌بێت و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی له ناكاو زۆره.
جه‌نگێكی درێژخایه‌ن
ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه درێژه بكێشێ. ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ڕوسیا ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگاری سه‌خت ببنه‌وه و پێداویستی لۆجیستییان وه‌ك پێویست نه‌بێ و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیان بێ توانا ده‌ركه‌ون، ئه‌وا هێزه‌كه‌یان وره‌ی داده‌به‌زێ و ڕه‌نگه نه‌توانن پێشڕه‌وی بكه‌ن. ئه‌و كات هێزه‌كانی ڕوسیا كاتی زیاتریان پێویست ده‌بێ بۆ كۆنتڕۆلكردنی شارێكی وه‌كو (كیێڤ)ی پایته‌خت كه تیایدا هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكڕانی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان ده‌كه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌و كاته شار گه‌مارۆ بدرێ. ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌رگرییه سه‌خته‌مان بیر دێنێته‌وه كه له ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان گه‌مارۆی شاری (گرۆزنی) ی پایته‌ختی (چیچان) یان دا و ویستیان داگیری بكه‌ن و خاپووری بكه‌ن.
ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری گه‌مارۆدانی یان داگیركردنی هه‌ر شارێكی ئۆكڕانی، زه‌حمه‌ته هێزه‌كانی ڕوسیا بتوانن كۆنتڕۆلی بكه‌ن و ئارامی بپارێزن. چونكه له‌وانه‌یه (ڕووسیا) نه‌توانێ به‌و رێژه زۆره هێزی سه‌ربازی بڵاوه پێ‌بكا له‌م خاكه فراوان و گه‌وره‌یه. ئه‌و كاتیش هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكڕانیا ئه‌ركیان ده‌گۆڕن بۆ هێزی چه‌كداری یاخیبوو، كه ده‌توانن به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه و به پاڵپشتی دانیشتوان به‌رگری بكه‌ن و شه‌ڕ بكه‌ن. وڵاتانی ڕۆژئاواش به‌رده‌وام ده‌بن له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانی پاراستنی ئۆكڕانیا و ئیتر به‌م شێوه‌یه جه‌نگه‌كه درێژه ده‌كێشی. ڕه‌نگه دوای چه‌ندین ساڵ و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه سه‌ركردایه‌تی سیاسی ڕوسیاش بگۆڕێ ئینجا هێزه‌كانی ڕوسیا به سه‌ركزی و به جه‌سته‌یه‌كی خوێناوییه‌وه پاشه‌كشه بكه‌ن و (ئۆكڕانیا) جێبێڵن، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له (ئه‌فغانستان) ڕوویدا له ساڵی 1989 كاتێك هێزه‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو دوای ده ساڵ شه‌ڕ كردن له دژی چه‌كدارانی ئیسلامی، ئه‌فغانستانیان جێهێشت.
جه‌نگێكی ئه‌وڕوپی
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م جه‌نگه په‌ل بهاوێژێته ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی (ئۆكڕانیا)؟ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك (پووتین) هه‌وڵیدا له رێگای هێزه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌دا بگرێ كه پێشتر به‌شێك بوون له ئیمبڕاتۆڕیه‌تی ڕووسی بۆ نموونه هه‌ر دوو وڵاتی (مۆلدۆڤیا) و (جۆرجیا) كه پێشتر به‌شێك بوون له كۆماری سۆڤیه‌تی پێشوو و ئێستاش ئه‌ندام نین له ڕێكخراوی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به (ناتۆ). یان له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌لێكدانه‌وه و گرژی زیاتر دروست بێـت و سه‌رۆك (پووتین) ئه‌و پاڵپشتییه‌ی ڕۆژئاوای بۆ (ئۆكڕانیا)ی پێ قه‌بووڵ نه‌كرێ و به هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه وه‌سف بكات و له‌به‌رامبه‌ردا تۆڵه بكاته‌وه. یان ده‌كرێ هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزی سه‌ربازی بكات بۆ وڵاتانی (به‌ڵتیك) كه ئه‌ندامن له (ناتۆ)، بۆ نموونه (لیتوانیا) به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێك له ڕوسیاوه بۆ كه‌ناراوه‌كانی كه‌رتی (كالینینگراد). ئه‌مه‌ش جه‌نگێكی وێرانكه‌ر و مه‌ترسیدار ده‌بێ له‌گه‌ڵ ناتۆ. چونكه به گوێره‌ی مادده‌ی پێنجی په‌یماننامه‌ی هاوپه‌یمانی سه‌ربازی، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ بكرێ واته هێرش بۆ سه‌ر گشت ئاندامانی ناتۆ كراوه. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رۆك (پووتین) هه‌ست بكات كه ته‌نها به‌م رێگه‌یه ده‌توانێ پارێزگاری له مانه‌وه‌ی خۆی و كورسییه‌كه‌ی بكا، ڕه‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه پڕ مه‌ترسیه‌ش بهاوێ. ئه‌گه‌ر هه‌ستیش بكا له (ئۆكڕانیا) شكست دێنێ له‌وانه‌یه دوورتریش بڕوا و ڕیسكی تریش بكا. ئێستا ده‌بینین كه چۆن سه‌رۆكی ڕوسیا هه‌موو ئه‌و عورفه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی شكاندووه كه سه‌رده‌مێكی زۆره پارێزراون. ده‌كرێ به هه‌مان لۆجیك چه‌كی ناوكیش به‌كار بێنێ، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه سه‌رۆك (پووتین) هێزه‌كانی چه‌كی ناوكی (ئه‌تۆمی) خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی چاودێران پێیان وانیه كه (پووتین) چه‌كی ناوكی به‌كاربێنێ، به‌ڵام ئه‌مه خۆی له خۆیدا به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك و په‌یامێك بوو كه لۆجیكی ڕووسی ڕێگه به به‌كارهێنانی چه‌كی ناوكی ده‌دات و ئه‌م ئه‌گه‌ره وه‌ك تاكتیكی جه‌نگ له ئارادایه.
چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی
ئایا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، هێشتان ده‌رفه‌ت ماوه بۆ چاره‌سه‌ری دیبلۆماسی؟
ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند ( ئێستا زمانی چه‌ك قسه ده‌كا، به‌ڵام ده‌بێ هه‌میشه ڕێگه‌ی دیالۆگ به كراوه‌یی بمێنێته‌وه). به دڵنیاییه‌وه دیالۆگ به‌رده‌وامه. سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا (ماكڕۆن) به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك (پووتین) كردووه. دیبلۆماتكاره‌كان ده‌ڵێن كه چه‌ندین پێشنیاز و رێگه‌چاره پێشكه‌ش به (مۆسكۆ) كراوه. له‌وه‌ش زیاتر، به‌رپرسانی ڕوسی و ئۆكڕانی بۆ دانوستان له (بیلاڕوسیا) كۆبوونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده پێناچێ تا ئێستا له‌م دانوستانانه‌دا پێشڤه‌چوونی باش هه‌بووبێ، به‌ڵام پێده‌چێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك (پووتین) بۆ دیالۆگ ڕازیبوون بێ بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست له رێگه‌ی دانوستان.
پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه: ئایا (ڕۆژئاوا) ده‌توانێ چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژه‌یه؟ دیبلۆماتكاره‌كانیش ده‌ڵێن گرنگه سه‌رۆكی ڕوسیا ئه‌وه بزانێ كه هه‌ڵگرتنی سزاكانی رۆژئاوا و ئابڵووقه‌ی سه‌ر (ڕوسیا) به رێكه‌وتن ده‌بێ و ده‌بێته ده‌سكه‌وتێك بۆ (پووتین).
سه‌یری ئه‌م سیناریۆیه بكه‌ن: ئه‌گه‌ر ڕوسیا شه‌ڕه‌كه نه‌باته‌وه، ئابلووقه‌كان فشاری زۆر بۆ (مۆسكۆ) بهێنن و ڕۆژانه ته‌رمی خوێناوی سه‌ربازانی ڕوسی بگه‌ڕێنرێته‌وه وڵات و ئۆپۆزسیۆن كاراتر ببێ. ئه‌و كات (پووتین) د‌رك به‌وه بكا ئیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو فشاره ناگرێ و بگاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ كورسیه‌كه‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه باشتر وایه كۆتایی به‌و جه‌نگه سه‌ره‌خۆره بهێنێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شه‌رمه‌زاریش لێی ده‌رچێ. له لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌گه‌ر (چین) بێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و فشار بخاته سه‌ر (مۆسكۆ) تاكو سازش بكات ئه‌گه‌ر نا چیتر نه‌وت و گازی ڕوسیا ناكڕێ تا دۆخه‌كه ئارام نه‌بێته‌وه. ئه‌و كات سه‌رۆك (پووتین) ناچار ده‌بێ بیر له رێگه‌چاره‌ی تر بكاته‌وه بۆ كۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه. له‌ولاشه‌وه كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكڕانی ده‌ببنن وڵاته‌كه‌یان وێران بووه ئه‌وانیش ده‌گه‌نه ئه‌و ڕاسیته‌ی كه رێگه‌چاره‌ی سیاسی باشتره له قوربانیدان و كاولكاری زیاتر. بۆیه ئه‌و كات هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێكه‌وتن. ده‌كرێ ئه‌و كات (ئۆكڕانیا) به سه‌روه‌ریی (ڕوسیا) به‌سه‌ر دورگه‌ی (كریمیا) و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له (دۆنباس) ڕازی بێت . له‌به‌رامه‌به‌ریشدا، (پووتین) دان به سه‌ربه‌خۆیی (ئۆكڕانیا) دا بنێت و مافی ئه‌وه‌ی پێ‌بدا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وڕوپا به‌وه‌رپێش ببات. هه‌رچه‌نده زه‌حمه‌ته ئه‌م سیناریۆیه ببێته ڕاستی، به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه كه ئه‌م ململانێ خوێناوییه به شێوازێكی له‌مجۆره كۆتایی پێبێ.
ڕووخانی پووتین
ئه‌ی چی له‌باره‌ی پووتین خۆیه‌وه؟ كاتێك هێرشی ده‌ستپێكرد، پووتین ڕایگه‌یاند (هه‌ر چییه‌ك ڕووبدا، ئێمه بۆ هه‌موو ده‌ره‌نجامێك ئاماده‌ین).
به‌ڵام ئاخۆ چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدا؟ ڕه‌نگه بیر له‌وه نه‌كرابێته‌وه. به‌ڵام له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا جیهان گۆڕاوه و هه‌موو ئه‌گه‌رێك هاتۆته پێش. چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر لۆڕه‌نس فریدمان، پڕۆفیسۆری دیراساتی جه‌نگ له زانكۆی (كینگز كۆلیج - له‌نده‌ن) گوتی: (ئێستا ئه‌گه‌ری گۆڕینی ده‌سه‌ڵات چه‌ند له كیێڤ نزیكه ئه‌وه‌نده‌ش له مۆسكۆ نزیكه) واته مۆسكۆش سه‌لامه‌ت نابێ.
له‌به‌ر چی ئه‌م پڕۆفیسۆره وایگوت؟ چونكه سه‌رۆك (پووتین) جه‌نگێكی دژواری هه‌ڵگیرساندووه. هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ڕوسی ده‌بنه قوربانی. ئابڵووقه ئابووریه‌كان ته‌نگیان به ڕوسیا هه‌ڵچنیووه، خه‌ریكه سه‌رۆك (پووتین) پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌ست ده‌دا. ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه مه‌ترسی شۆڕشی جه‌ماوه‌رییش له‌ئارادبێت. (پووتین) هێزی ئاسایشی ناوخۆی ڕوسیای بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ر‌ان و نه‌یارانی به‌كار دێنێ. به‌ڵام ئاخۆ تاكه‌ی ده‌توانێ ئه‌مه بكا؟ چونكه بای ئه‌وه‌نده چینی ده‌سته‌بژێری سه‌ربازی و سیاسی و ئابووری هه‌ن كه دژی (پووتین) بوه‌ستنه‌وه و ڕاپه‌ڕن. ڕۆژئاوا پێیوایه كه ئه‌گه‌ر (پووتین) له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ و سه‌رۆكێكی میانڕه‌و جێگه‌ی بگرێته‌وه ئه‌وا هه‌ندێ له ئابڵووقه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌گیرێن و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه. ئه‌ی ئه‌گه‌ركوده‌تایه‌كی خۆێناوی ڕوو بدا پووتین له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێ؟ هه‌رچه‌نده ئه‌م سیناریۆیه‌ش بۆ ئێستا دووره له واقیع، به‌ڵام مه‌حاڵیش نیه له داهاتوودا ڕووبدا به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پاڵپشتی پووتینیان كردووه بگه‌نه ئه‌و ڕاستییه‌ی كه چیتر پووتین ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بپارێزێ.
ده‌ره‌نجام
مه‌رج نیه ئه‌م سیناریۆیانه به جیا ڕووبده‌ن، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان پێكه‌وه له یه‌ك كاتدا ڕووبده‌ن به‌ڵام ده‌ره‌نجامی جیاوازیان هه‌بێ و ئاكامی جیاوازیان لێ بكه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئاكامی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ر چییه‌ك بێ، جیهان گۆڕاوه و تازه ناگه‌رێته‌وه دۆخی پێشتر و قه‌ت وه‌ك خۆی لێنایێته‌وه. ئیتر په‌یوه‌ندی ڕوسیا له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه جیاواز ده‌بێ. تێڕوانینی ئه‌وڕوپا بۆ چه‌مكی ئاسایش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت. ئێستا ئیتر خه‌ریكه ئه‌و سیسته‌مه لیبڕالیه نێوده‌وڵه‌تیه‌ی له‌سه‌ر رێسا و بنه‌ما به‌ند بوو د‌رك به‌وه بكات كه تا ئێستا چی بووه و چۆن بووه.
جه‌یمس لانده‌یل، په‌یامنێری دیبلۆماسی BBC
و: د. عه‌لی عه‌باس - مامۆستا له زانكۆی فڕایبۆرگ- ئه‌ڵمانیا

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment