رووسیا: بڕیاری هێرشکردن بۆ سەر ئۆكراینا قوڕس بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "بڕیاری تایبەت بەهێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكراینا، بڕیارێكی قوورس بوو، هێزەكانمانیشمان لە كۆتایی تێكشداندنی نزیك بووینەوە."

ئەمڕۆ شەممە (5/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "دەسەڵاتدارانی كیێڤ چەند ساڵێكە رێككەوتنەكانیان پشتگوێ دەخست، نزیكەی (13) هەزار رووسی كورژاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئۆكراینا بڕیارێكی قورس بوو."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، "دەبێت ئۆكراینا بێلایەن بێت و سنوورێك بۆ چوونە پاڵ ناتۆ دابنێت، ئێستاش ناتۆ لە پشتەوە پاڵپشتی كیێڤ دەكات، بەڵام هێزەكانی رووسیا لە كۆتایی تێكشكاندنی سوپای ئەو وڵاتە نزیكبووینەوە."

دەربارەی ناوچەی دژە فڕین لەسەر ئۆكرایناش، پۆتین جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێمە ئەو كارە بە دوژمندارانە دەزانین، دوای لێدوانەكانی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش ئێمە ئەتۆمی خۆمان ئامادە كردووە."

سەبارەت بە سزاكانیش گوتی، "ئەو سزایانەی بەسەرمان سەپێندراوە، راگەیاندنی شەڕە لە دژمان، بەڵام ئێمە باری لە ناكاو لە رووسیا راناگەیێنین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین