دوورخستنەوەی رووسیا لە سیستەمی سویفت لە قازانجی توركیایە
نوچەنێت:
ئەمرۆ شەممە (5/ئاداری/2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، ئیسماعیل گولا سەرۆكی ئەنجومەنی هەناردەكارانی توركیا رایگەیاند، "دوورخستنەوەی رووسیا لە سیستەمی سویفت، هاندەرە بۆ مامەڵەكردن بە دراوی ناوخۆ، لەدوای ئەو بڕیارەش مامەڵەكردن بە بە لیرەی توركیا لە ئاستی ناوخۆ نزیكەی لە (100%) زیادكری كردووە."
دەربارەی كاریگەرییەكانی ئەو بڕیارەش لەسەر هەناردەی توركیا، سەرۆكی ئەنجومەنی هەناردەكاران جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "تا ئێستا هیچ كێشەیەكی تایبەت بە هەناردەكردن بۆ رووسیا دروست نەبووە، بەڵام ئەگەریش هەیە ئەو وڵاتانەی بەو سیستەمە كاردەكەن كێشەی گەورەیان لە ڕەوانەكردنی پارە بۆ دروست بێت."
لە بەشێكی تری قسەكانی گۆلا ئاماژەی بەوە كرد، "لە لایەنی لۆجستییەوە كێشەكە زیاتر لە ئۆكرانیایە، بۆیە هەموو هەواڵێكمان خستۆتەگەڕ كاریگەری لەسەر هەناردە و گەشتوگوزاری توركیا نەبێت، هیوادارین پارێزگاری لە ئاستی پەیوەندیمان و قەبارەی ئابوورلا نێوانمان بكەین."
سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەو شەڕەش سەرۆكی هەناردەكاران رایگەیاند، "تا ئێستا كێشەمان بۆ دروست نەبووە، بە بۆچوونى من لە داهاتووش هیچ كێشەیەك بۆ هەناردەی كاڵاكانمان لەگەڵ رووسیا دروست نابێت، سەبارەت بە ئۆكرایناش رایگەیاند، بازاڕی جێگرەوە هەیە، لە هەموو جیهان خواست لەسەر كاڵای توركی هەیە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment