سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی رووسیا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ شاندێكی باڵای وڵاتەكەی بە سەردانێكی لە ناكاو گەیشـنە مۆسكۆ و لەگەڵ سەرۆكی رووسیا كۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە (5/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (عەرەبی 21) بڵاویكردەوە نەفتالی بنێت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ شاندێكی باڵای وڵاتەكەی بەسەردانێكی لە ناكاو گەیشتنە مۆسكۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین بۆ گفتوكۆکردن لەسەر شەڕی ئۆكراینا و لێكەوتەكانی كۆبوونەوە. 

لە لایەكی ترەوە دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، لە هەفتەی رابردوو بنێت پێشنیازی ئاگربەستی لە نێوان رووسیا و ئۆكراینا كرد، بەڵام كیێڤ ڕەتیكردەوە.

بەگوێرەی دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتە، زەئیف ئلیكین، وەزیری نیشتەجێكردنی، زەئیف ئیلكین راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل بەشداری ئەو كۆبوونەوە بوونە، كە دوو كاتژمێر و نیوی خایاندووە.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی (یەدیعوت ئەحرەنتوت)ی ئیسرائیلی، ئەو سەردانە تەلئەبیت ئاگاداری ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی و كۆشكی سپی كردۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین