ڤیان ده‌خیل : تاكه‌ كاندیدى پارتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ڤیان ده‌خیل گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى عێراق راگه‌یاند، تاكه‌ كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت دۆسیه‌ى كاندیده‌كان به‌ نۆ رۆژ یه‌كلایى بكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شه‌شى ئادارى 2022 ڤیان ده‌خیل گوته‌بێژى فراكسیۆنى پارتى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق دووپاتى له‌سه‌ر كاندیدبوونى رێبه‌رى ئه‌حمه‌د وه‌ك تاكه‌ كاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ته‌وه‌.

ڤیان ده‌خیل له‌ لێدوانه‌كه‌ى روونى كردووه‌ته‌وه‌، ده‌بێت مه‌سه‌له‌ى كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ نۆ رۆژ یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، سێ رۆژ بۆ خۆ كاندیدكردن و سێ رۆژ بۆ تانه‌دان و سێ رۆژى تریش بۆ تاوتوێكردنى تانه‌كان.

هه‌ر چه‌نده‌ بڕیار بوو له‌ حه‌وتى مانگى رابردوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، كه‌چى به‌ هۆى ناكۆكییه‌ سیاسییه‌كان بابه‌ته‌كه‌ دواكه‌وتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین