پێنج هەڵەى ستراتيژى وایکرد پۆتين هێرش بکاتەسەر ئۆکراینا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

گۆڤارى (ئۆڕاسيا ريڤيو) ئاشكراى دەكات، پێنج هەڵەى ستراتيژى كردووە، بۆتە هۆى ئەوەى ئەوەى ڤلاديمێر پۆتين، سەرۆكى رووسيا هێرش بكاتە سەر ئۆركراينا، ئەوەش لێكەوتەى وێنەرانكەرى لەسەر يەكێتى رووسيا دەبێت.

هەڵەى يەكەم: تێروانينى پۆتين بۆ دۆخى سەربازى و سياسى بەرانبەر ئۆكراينا هەڵەبوو، چونكە پێيوابوو، سروشتى شۆڕشى ئۆكراينا و رووبەڕووبوونەوەيان بەرانبەر داگيركارى، سيستەمى ئۆكراينا زۆر بە خێرايى هەرەس دەهێنێت.

هەڵەى دووەم: بەگوێرەى باستۆخۆف، چاودێرى سياسى رووسيا، "لاوازى سوپاى ئۆكراينا"، زۆربەى شارەزايانى رۆژئاوا هاوڕان كە پۆتين، "پێى وابوو لە ماوەى چوار رۆژ كۆتايى پێدێت." بەڵام تا ئەمڕۆش سوپاى ئەو وڵاتە زۆر بەباشى رووبەڕووى هێرشى رووسيا دەبێتەوە.

ئەو چاودێرە رووسييە پێيوايە، "كاتێك رووسيا بەر لە هەشت ساڵ زۆر بە خێرايى دوورگەى كريمى داگيركرد، ئەوە وايكرد پۆتين بەو سەركەوتنە هەڵخەڵەتێت."

هەڵەى سێيەم: هەڵسەنگاندنى پۆتین بۆ تواناى سوپاى وڵاتەكەى ناواقيعى بوو.

هەڵەى چوارەم: پۆتين زۆر بەسوك سەيرى كاردانەوەى نێودەوڵەتى دەكرد، بەڵام دەركەوت زۆرينەى جيهان دژ بە پۆتين و ئەو شەڕەنە، لەوانەش چين، كە پەيوەندييەكانى لەگەڵ ئەمەريكا بەراورد بە رووسيا، بەلاوە گرنگترە.

هەڵەى پێنجەم: زێدەڕەوى سەركردايەتى كرملين لە بەكارهێنانى ئەتۆمى، كە وەك قەڵغانێكى بەهێز شانازى پێوە دەكرد، بۆ بەرگريكردن لەوڵاتەكەى دەتوانێت بەكارى بهێنێت.

کۆبوونەوەى ئەو پێنج هەڵەیە، لە ساڵانى داهاتوو لێكەوتەى زۆر گەورەى لەسەر رووسيا دەبێت. يەكێك لەو لێكەوتانە، ئێستا پۆتين و كرملين و رووسيا و رووسەكان لە ديدى رايگشتى جيهانى يەكن، تا ئێستا ئەو سزايانەى بەسەرى دا سەپێندراوە، جياوازييان لە نێوان هيچيان نەكردووە.

ئەو هەڵسوكەوتانەى پۆتين رووسياى كردۆتە سيستەمێكى زۆر مەترسيدار، دەخوازێت بۆ دەربازبوون لەو سيستەمە، رێكارى تايبەت بگرنەبەر.

گۆڤارەكە پێیوايە، پۆتين سەرقاڵى دامەزراندنى سيستەمێكى ديكتاتۆرى سيۆكراتييە، ئەگەرى هەيە بەهۆى ئەو گۆشەگيريەى بەسەرى داسەپێندراوە، وڵاتەكەى بكاتە نيمچە كۆرياى باكوور، كە خاوەنى چەكى ئەتۆمييە، بەڵام بەبێ ئابوورييەكى بەهێز، نەبوونى گرەنتى بەكارهێنانى چەكى ئەتۆميە، بەوەش مەترسى شەڕى ئەتۆمى زياتر دەبێت، كە هەميشە لەلاى چەندين نەوە دێوە زمەيەك بوو ، كاريگەرى نەك تەنيا لەسەر جيهان دەبێت، بەڵكو ئەو كاريگەرييە لەسەر خودى رووسياشە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین