پوتین و ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڤیلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا ئەنجامدا، پوتین جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەشەڕبێت یان دانوستان دەبێ داخوازییەکانی روسیا جێبەجێ بکرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە(6/ئازار2022 ) گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆکی روسیاو سەرۆکی فەرەنسا کە ماوەی کاتژمێرێک و ٤٥ خولەکی خایاندووە، ماکرۆن داوای راگرتنی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا کردووە. 

بە پێی راگەیێندراوەکە، پوتین بە ماکرۆنی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئامانجی هێرشکردنە سەر بنکەی ئەتۆمی ئۆکرانیای نییە. پوتین جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێت خواستەکانی مۆسکۆ جێبەجێبکرێن بەشەڕبێت یان دانوستان. هاوکات ماکرۆن داوای لە پوتین کردووە، کە ئاگربەستێکی مرۆیی رابگەیێندرێت و دەروازەی سەلامەت بۆ چوونە دەرەوەی ئۆکرانییەکان بکرێتەوە.

لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی ئیلیزێدا هاتووە: پوتین رەزامەندی دەربڕیوە کە وێستگە ئەتۆمییەکان بپارێزێت و گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات.

https://www.wionews.com/world/ukraine-conflict-macron-calls-putin-again-speaks-for-1-hour-45-minutes-459640

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین