هێرشى رووسيا بۆ سەر ئۆکراینا كەرتى گەشتيارى توركيا پەك دەخات شیکاری

نوچەنێت:

هێرشە سەربازييەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، بە شێوەيەكى بەرچاو كاريگەرى لەسەر كەرتى گەشتيارى توركيا درووستكردووە، نوورى سانى، يەكێك لە خاوەن چێشتخانەكان رايگەياند، "بەهۆى ئەو قەيرانەى وڵاتانى دراوسێمان، ترسمان هەيە سەرچاوەى داهاتمان بووەستێت."

هەموو بەيانيەك سانى لەگەڵ هاورێكانى لەسەر خوانێكى پڕ لەخواردن كۆدەبوونەوە، بەڵام لەدواى ئەو شەڕەوە، چێشتخانەكەى كەمترين خەڵكى تێدايە، چونكە زۆربەى ئەوانەى روويان لەو دەكرد گەشتيارى وڵاتانى بيانى بوون.

سەرپەرشتيارى چێشتخانەى شەربەتهانە، كە دەكەوێتە ناوچەيەكى دێرنى ئيستەنبوڵ رايگەياند، "دەبوو ئێستا چێشتخانەكەمان پڕبێت لە گەشتيار، بەڵام بەهۆى ئەو شەڕەى رووسيا و ئۆكراينا دۆخەكە زۆر خراپ بووە."

لەدواى دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا، ئۆكرانييەكانى بۆ گەشت سەردانى توركيايان كردبوو، خۆيان بۆ گەڕانەوە ئامادە دەكەن، لە لايەكى تريشەوە رووسيەكانيش گەشتى خۆيان بۆ توركيا هەڵوەشاندەوە، بەگوێرەى داتاكان لە (10) داهاتى توركيا پەيوەستە بە كەرتى گەشتيارى، كە چاوەڕوان دەكرا بەهۆى كەمبوونەوەى رێكارەكانى كۆڕۆنا خەلێكى زۆر روو لە توركيا بكەن.

سەبارەت بە ئۆكراينەكان، تەنيا ئەو گەشتيارانە ماون، كە ناتوانن بگەڕێنەوە، لە چەند رۆژى رابردوو دوو هاوسەرى ئۆكراينى لە كيێڤەوە بۆ گەشت هاتبوونە توركيا، بەڵام بەهۆى ئەو شەڕە بووينە پەنابەر، هەوڵدەدەن بچن بۆ ئەمەريكا.

لە ساڵانى رابردوو نزيكەى چوار مليۆن و (500) هەزار گەشتيارى رووسيا سەردانى توركيايان دەكرد، ئۆكرانياش كە لە پلەى سێيەم دابوو، نزيكەى دوو مليۆن گەشتيارى دەهات بۆ توركيا.

حەميد كۆك، بەرێوبەرى پەيوەنديەكانى كۆمپانياى گەشتيارى (تورساب) رايگەياند، "رووسيا و ئۆكراينا دوو سەرچاوەى سەرەكى كەرتى گەشتيارى وڵاتەكەمانن، بەڵام بەهۆى ئەو شەڕەى نێوانيان، وادەكات ئەو كەرتە پاشەكشە بكات، بۆ ئەمساڵ چاوەڕوانمان دەكرد، حەوت مليۆن گەشتيارى رووسى و دوو مليۆن (500) هەزار گەشتيارى ئۆكراينى سەردانى توركيا بكەن، بەڵام دەبێت پێداچوونەوە بەو ژمارەيە بكەين، چونكە پێشتر لەم مانگەوە خۆمان بۆ پێشوازى لە گەشتياران ئامادە دەكرد، بەڵام ئێستا داواكارييەكان وەستاون."

لەبەشێكى ترى قسەكانى كۆك جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەيە بەردەوام بێت، رووبەڕووى كێشەى مەترسيدار دەبينەوە، بۆيە هەوڵدەدەين بەگوێرەى توانا مەترسييەكان كەم بكەينەوە."

ئيسماعيل کە كۆمپانيایەكى بچووكى گەشتوگوزارى هەيە رايگەياند، "ئەو لقانەى لەسەر گەشتيارى رووسى ئۆكرانيا كاريان دەكرد، ئێستا تووشى قەيران بوونە."

ئەو خاوەن كۆمپانيايە ترسى ئەوەى هەبوو، نەتوانێت ئەو پارەى لە هوتێلەكان وەريگرتووە بيانداتەوە، كە نزيكەى (11) هەزار يۆرۆ دەكات، ئەگەر ئەو گرووپانە گەشتەكانيان هەڵوەشێننەوە، (67) هەزار يۆرۆ زەر دەكات.

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئيسماعيل روونى كردەوە، "چاوەڕوان دەكرا لەو دوو مانگە ئەو گروپە گەشتياريانە بگەن، بەڵام ئێمە بەهۆى وەستانى سيستەمى سويفت نەمانتوانيوە پارەكان رەوانە بكەين، بۆيە هەڵوەشانەوە، لەگەڵ ئەمەش ئێمە كرێى هۆتێلەكانمان داوە."

حەسەن دووزين، يەكێك لە خاوەنى ئەو كۆگايانەى بەرماڵى دەفرۆشت، دوكانەكەى کە هيچ كڕيارێكى تێدا نەبوو رايگەياند، "لەو كاتەى شەڕى عێراق و پاشان سووريا هەبوو، گەشتيارانى ئەمەريكى و ئەرووپى گەشتيار بەردەوام دەهاتن بۆ وڵاتەكەمان، بەڵام ئێستا ئەو دوو وڵاتە زۆر لێمان نزيكن كاريگەرى زۆريان لەسەرمان دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین