بڕيارى توركيا چ كاريگەرييەكى لەسەر هەڵوێستى سەربازیى رووسيا لە سووريا دەبێت؟
نوچەنێت:
لە (24)ى مانگى رابردوو ئۆكراينا داواى لە توركيا كرد، بەگوێرەى رێككەوتنى مۆنترۆى ساڵى (1936) گەرووى بۆسفۆڕ و دەردەنيل بەڕووى كەشتييە جەنگييەكانى رووسيا دابخات، دواتر ئەنقەرە بەگوێرەى ماددەى (19) ئەو دوو گەروەى بەرووى كەشتييە جەنگييەكانى مۆسكۆ داخست.
ئەگەر توركيا لە شەڕە بەشدار بوايە، ياخود مەترسى بۆ سەر ئاسايشى نەتەوەيى وڵاتەكەى هەبوايە، بەگوێرەى ئەو رێككەوتنە دەيتوانى بە تەواوى ئەو دوو گەرووە دابخات، بەڵام ئێستا دۆخەكە بەو جۆرە نييە.
لە ميانەى داخستنى ئەو گەرووانە بەگوێرەى ماددەى (19) حكومەتى توركيا بە ناڕاستەوخۆ لە رێگەى تايبەت بەخۆى هاوكارى كيێڤ دەكات.
لەگەڵ ئەوەى هەڵوێستى ياسايى و ديپلۆماسى توركيا بەڕووكەش بێلايەنانەيە، بەڵام بڕيارى داخستنى ئەو دوو گەرووە كاريگەرى لەسەر ئۆكراينا نابێت، بەڵكو كاريگەرى لەسەر رووسيا دەبێت، چونكە ئۆكراينا هيچ كەشتييەكى لە دەرەوەى دەرياى ڕەش نييە، هيچ كارێكى لە دەرياى ناوەڕاستيش نييە.
لە واقيعدا دواى ئەوەى ئۆكراينا دوورگەى كريمى لە دەست دا، توركيا رۆڵى سەرەكى بينى بۆ ئەوەى دووبارە هەوڵيدا لە رێگەى دروستكردنى كەشتى (كۆرڤيت ئادا) لە رێگەى كۆمپانياى ميكۆليفى ئەو وڵاتە بگێڕێتەوە.
بڕيارێك كاريگەرى لەسەر ئەو شەڕە نابێت
بەگوێرەى شيكارى سەربازى داخستنى ئەو گەروانە كاريگەرى گەورەى لە سەر هێرشى بەردەوامى رووسيا لە دەرياى رەش نابێت.
بەراورد بە رووسيا ئۆكراينا ئەو توانا زۆرەى دەريايى نييە، كە بەشێكى زۆرى دواى داگيركردنى دوورگەى كريم بەدەستى هێناوە.
لە دووى ئەم مانگە، ئەليكساندرۆ لۆكاشينكا هەڵەيەكى كرد، كە ئاشكراى كرد رووسيا پيلانى هەيە لە رێگەى وشكانى و ئاوى دەست بەسەر ئۆديسا دابگرێت.
چەندين بەڵگە هەيە دەرى دەخات، تا ئێستا كەشتييە رووسييەكان لە بەڵتيق و باكوورى دەرياى ڕەش ماينەوە.
ليواى پيادەى (810 ) رووسيا كە پارێزگارى لە دوورگەى كريم دەكات، چۆتە پاڵ ليواى دەريايى (155) لە دەرياى هادى و ليواى (366) لە كالينينگرداريش ئەركەكەى گۆڕاوە.
پێشبينى دەكرێت لەو نزيكانە هێرشى وشكانى و ئاوى بۆ سەر ئۆديسيا بكرێت، سوپاى رووسياش بۆ ئەوە پێويستنى بە بنكە سەربازييەكانى دەرياى ڕەش نييە.
لەگەڵ ئەوەش ئەگەر هەيە بڕيارى توركيا كاريگەرى لەسەر هەڵوێستى سەربازى رووسيا لە سووريا ببێت.
هەڵوێشتى رووسيا لە سووريا لە ژێر هەڕەشە دايە
رووسيا بۆ گەيشتنى بە سووريا پشت بە دوو رێگەى سەرەكى دەبەستێت، يەكەميان رێگەى ئاسمانى نێوان رووسيا و بنكەى حەميميم لە لازقييە، دووەم كە زياتر بەكارى دەهێنێت، رێگەى دەرياى لە سيڤاستۆبۆل بۆ تەڕتوس لە رێگەى گەرووى بۆسفۆڕ و دەرەنديل.
ئەوەى تێبينى دەكرێت كەشتى رووسيا لە رۆبۆچا و ئەليگاتۆ بەبێ كێشە دەهات، لەو دوو شوێنێەوە دەگەيشتنە سووريا، ئەو رێڕەوە دەكرێت پێى بگوترێت سووريا ئيكسپرێس.
بەڵام بەهۆى ئەوەى ئێستا باردۆخ گۆڕاوە هەموو ئەو هەوڵە سەربازييانە پشت بە درێژەكێشانى ئەو شەڕە دەبەستێت، كە تواناى بەرگرى ئۆكراينا ئەو ماوەيە ديارى دەكات، ئەگەر هەيە ئەو شەڕە بەردەوام بێت، ئەوكاتيش توركيا بەگوێرەى ماددەى (19)ى رێككەوتنى مرۆنترۆ بەردەوام دەبێت لە داخستى ئەو گەروانە.
بڕيارى ئەنقەرە واتە نەگەڕانەوەى كەشتييەكانى سەر بە دەرياى بەڵتيق و باكوور رێگرييان لە دەرچوون بۆ دەرياى ڕەش.
سەرەڕاى ئەوەش كەشتييەكانى دەرياى ڕەش ناتوانن هاتووچۆ بكەن، هێزەكانى رووسيا لە سووريا بە تەواوى پشت بە رێگەى ئاسمانى دەبەستن ئەوەش تێچووێكى زۆرى دەبێت، تەنيا دەتوانن كەل و پەل بگوازنەوە.
ئەگەر شەڕەكە درێژە بكشێت، ئەوا كاريگەرى نەرێنى لەسەر كەشتييە ژێر ئاوييەكانى رووسيا لە دەرياى رەش دەبێت، لەو ساڵانەى دوايى بنكەى تەڕتووس بۆتە ناوەندى كەشتى ژێر ئاويى رووسيا.
ئەو ستراتيژيەتەى رووسيا بووە ئامادەكردنى سەكۆى دەريايى جۆراجۆر بۆ موشەكى گەڕۆك و بنكەى سەربازى دوورمەوداو و خاوەن تواناى رێگرى لەو مەترسيانەى لە دەرياى ناوەڕاست رووبەڕووى هێزەكانى رووسيا دەبنەوە، بەڵام ئەگەر ئەو شەڕە درێژە بكێشێت، ئەو وەڵامدانەوانەش پەكيان دەكەوێت.
هەرچەندە بنكەى تەڕتووس هەندێك كات دەتوانێت كەشتى دەرياى ڕەش جێگە بكاتەوە، بەڵام ناتوانێت ببێتە بەندەرێكى هەميشى بۆ كەشتييە گەورەكانى شەڕكردن.
پوختە:
ئەگەر سەيرى كۆكردنەوەى هێزى دەريايى رووسيا لە دەرياى ڕەش و توانا سنووردارەكانى ئۆكراينا بكەين، ئەوە بڕيارى توركيا كاريگەرى لەسەر هێرشى رووسيا بۆ سەرۆ ئۆكراينا بێت، بەڵام ئەگەر سوپا و گەلى ئۆكراينا بتوانن شەڕەكە درێژ بكەنەوە، ئەوا رێگەى ستراتيژى بۆ شام (سووريا ئيكسپريس) و كارەكانى رووسيا لە دەرياى ناوەڕاست رووبەڕووى هەڕەشەى جددى دەبێتەوە.
* شارەزا لە كاروبارى سەربازى لە ناوەندى ئيدام، مامۆستا لە كۆليژى سەربازى سەر بە هاوپەيمانى ناتۆ

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment