هەردوو پەرلەمانى کوردستان و عێراق دەست بە دانیشتنەکانيان دەکەنەوە
نوچەنێت:
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، هەردوو پەرلەمانى کوردستان و عێراق کۆدەبنەوە، لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان، پەرلەمانتارێکى نوێى پارتى سوێندى یاساى دەخوات، هەر ئەمڕۆش لە پەرلەمانى عێراق خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایەکى تایبەت بە ئافرەتانى ئێزدیى ڕزگاربووى دەستى داعش دەکات.
پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبونەوەکانی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەکات، لە شوێنى ئومێد خۆشناو، دواى بوونى بە پارێزگارى هەولێر، هەڵكەوت لالە ئەنوەر وەک ئەندام پەرلەمانى نوێى فراکسیۆنى پارتى سوێندى یاساى دەخوات.
ئەمڕۆ ئێوارەش، پەرلەمانى عێراق، خوێندنەوەیەکى دیکە دەکات، بۆ پڕۆژەیاساى ئەو ئافرەتە کوردە ئێزدییانەى لەدەستى داعش ڕزکاریان بووە، بەپێى ناوەڕۆکى پڕۆژەیاساکە، دەبێ سەرجەم ئەو ئافرەتانە قەرەبووى ماددى و معنوى بکرێنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment