هۆشدارى دەدرێت لەسەر دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان لەم هەفتە بۆ یەکلاییکردنەوەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستانیش دەڵێت، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین کۆمسیۆنێکى نوێ پێکبهێندرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (6/شوبات/2022)، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە (PDK)ى ڕاگەیاند، ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە لەسەر کاراکردنەوەى کۆمسیۆنەوە، کاتیش لەبەردەمان نەماوە، چونکە دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان (10)ـى شوباتى وەک دوایین وادە بۆ ڕێککەتنى لایەنەکان داناوە.

تاوەکو ئێستا فراکسیۆنەکان لەسەر شێوازێکى دیاریکراو بۆ کاراکردنەوەى کۆمسیۆن ڕێکنەکەوتوون، لە بەرامبەردا زانا مەلا خالید دەڵێت، ئێمە وەک فڕاکسیۆنى پارتى لەگەڵ ئەوەداین کۆمسیۆنێکى نوێ دورست بکرێ، بۆ ئەوەى هیچ بەربەستێکى یاسایی دروست نەبێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى کوردستان لەو ماوەیەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان دیاریکردووە بۆ ڕێککەوتن لەسەر شێوازى کاراکردنەوەى کۆمسیۆن، پێشبینى دەکرێ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا ئەنجام نەدرێت، کە پێشتر مانگى (11)ـى (2022) بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکە دیاریکرابوو.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین