سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى دیاريكرد کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕۆژی (1-10-2022( وەک ڕۆژى هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دیاری کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دەستنیشانكردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ـ عیراق واژۆ كرد.

لە فەرمانە هەرێمییەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "بەپێی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005، یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ـ عیراق، هەمواركراو، ڕۆژی 1/10/2022 وەك ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "بەپێی فەرمانەكە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەك پەرلەمان و حكوومەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان، دەست بە ڕێكارە پێویستەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە بكەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین