گەمارۆکانی سەر روسیا کاریگەری لەسەر رێککەوتنی بەرجام دەبێت؟ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: گەمارۆکانی سەر روسیا کاریگەری لەسەر رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران نابێت و ئەگەری نوێکردنەوەی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 6/ئازار/2022) ئیسنا بە گێڕانەوە لە رۆیتەرز نوسیویەتی: گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەسەر ئەگەری نوێکردنەوەی پەیوەندی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە ریککەوتنی بەرجام لەم وڵاتە دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی گوتووە:کە  نابێ گەمارۆکانی سەر روسیا کاریگەری لەسەر رێککەوتننامەی بەرجام هەبێت و ئێمە بە ناوەندگیری روسیا لە نێوان ئێران و ئەمریکا رازین و بۆ ئەم مەبەستەش لە پەیوەندی بەم بابەتەوە بەردەوام دەبین. هەروەها مافی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانیان پارێزراوە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بە مەبەستی ئەگەری بەردەوامیدان بەم رێککەوتنە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ روسیا بەردەوام دەبێت.

[ Sunday, March 6, 2022 8:53 PM ] ⁨bahra⁩: https://www.hamshahrionline.ir/news/662118/%D8%AA%D9%88%D8%A7%D9%81%D9%82-%D8%A8%D8%A7-%D8%A7%DB%8C%D8%B1%D8%A7%D9%86-%D8%A8%D9%87-%D8%B1%D9%88%D8%B3%DB%8C%D9%87-%DA%AF%D8%B1%D9%87-%D8%AE%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D9%88%D8%A7%DA%A9%D9%86%D8%B4-%D8%A2%D9%85%D8%B1%DB%8C%DA%A9%D8%A7-%D8%A8%D9%87-%D8%AF%D8%B1%D8%AE%D9%88%D8%A7%D8%B3%D8%AA-%D8%AA%D8%B6%D9%85%DB%8C%D9%86

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین