رێکخراوی فاو: نرخی خۆراک بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: شەڕی روسیاو ئۆکرانیا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان هەیە. لە مانگی ئازاردا نرخەکان زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(6/ئازار/2022 ) رێکخراوی فاو لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: نیشاندەری تێکڕای ڕێکخراوەکە بۆ نرخەکانی خۆراک، گەیشتووەتە 140.7 خاڵ لە مانگی شوباتدا، واتە بەرزبوونەوەی نرخەکان بەڕێژەی 3.9٪ لە چاو مانگی کانونی دووەمی رابردوو، هەروەها نرخەکان بەڕێژەی 24.1٪ لە چاو هەمان کاتدا لە ساڵی رابردوو، بەرزتر بوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم رێکخراوە، نرخی ڕۆنی رووەک بەڕێژەی 8.5٪ لەچاو مانگی دوای خۆی بەرز بووەتەوە و ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە. نرخی سەوزەکانیش ژمارەی پێوانەییان تۆمار کردووە بەهۆی زیادبوونی داواکارییەکان لەسەر هاوردەکردنی سەوزە لە جیهاندا.

لە بەیاننامەکەدا نوسراوە: نرخی دانەوێڵەکان بەڕێژەی 3.0٪ بەرز بوونەتەوە لەچاو مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ، تەنانەت ئاماژەی بەوەش داوە کە نرخی گەنمەشامی بەتایبەتی بەڕێژەی 5.1٪ بەرز بووەتەوە، یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گەنمەشامی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە دڵنیا نین لەوەی ئەمساڵ بەرهەمی گەنمەشامی وڵاتی ئۆکرانیا هەناردەی وڵاتان بکرێت، نرخی گەنم، لە جیهاندا بەڕێژەی 2.1٪ بەرز بووەتەوە لەچاو مانگی کانونی دووەم، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەم بەرزبونەوانە بەر لە هەڵگیرسانی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بووە، بۆیە بۆ مانگی ئادار، چاوەڕوانی بەرزبوونەوەیەکی گەورەتر و بێپێشینەی نرخی خۆراک دەکرێ، بەتایبەتییش دانەوێڵەکان.

https://www.fao.org/newsroom/detail/fao-food-price-index-rises-to-record-high-in-february/ar

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین