له‌ساڵیادى كۆده‌تاى شوباتى توركیا ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌ شیکاری

نوچه‌نێت، دۆسیه‌ى توركیا

له‌ 24مین ساڵیادى كۆده‌تاى شوبات ئه‌ردۆغان وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵاتى كۆده‌تا به‌سه‌ركراوى ئه‌و كات نامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و حزبه‌ نه‌یاره‌كانیشى ئه‌ردۆغان و ئاكپارتى به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى كۆده‌تاچییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.

رۆژى ٢٨ى شوباتى ٢٠٢١ رەجەب تەیب ئەردۆگان بە بۆنەى بیست و چوارەمین ساڵرۆژى كودەتاكەى ٢٨ى شوباتى ١٩٩٧، نامەیەكى وێنەیى لەسەر هەژمارى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى تویتەر بڵاوكردەوە، كە كۆتایى بە حكومەتى ئیئتلافى هێنا، ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌لایه‌ن نەجمەدین ئەربەكانى خاوەن ئاراستەى ئیسلامى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرا و كۆده‌تاكه‌یش لەلایەن دەسەڵاتى سەربازى توركیا ئه‌نجام درا.

ئەردۆگان لەو نامەیەى دەڵێت: ئەو كودەتایە تاوانێك بوو دژى مرۆڤایەتى، هەروەها دەڵێت: من كودەتاى ٢٨ى شوباتم زۆر باش لەبیرە، ئەو كاتە سەرۆك شارەوانى ئیسته‌نبۆڵ بووم، بەبێ هیچ پاساوێكى یاسایى خرامە زیندانەوە، لەبەر ئەوەى چەند دێڕە شیعرێكم خوێندەوە، بەهۆیەوە ویستیان كۆتایى بە ژیانى سیاسیم بهێنم.

بەڵام ئەمرۆ سەرۆكایەتى كۆمارى توركیام لەدەستە، بە سیفەتى ئەوەى یەكەم سەرۆكى هەڵبژێردراوى راستەوخۆم لەلایەن گەلەوە، لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستانەى بەردەمم، من بە هەموو شانازییەكەوە خزمەتى نەتەوەكەم دەكەم.

پارتى ده‌ڤه‌: ئاكپارتى ئه‌زموونى كۆده‌تاچییه‌كانى شوبات دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌

 

"كودەتاى پۆست مۆدێرنە"

لە ٢٨ى شوبات لە ساڵیادى كودەتاى ١٩٩٧ كە ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوەیى توركى لەو بەروارە كۆبوونەوەیەكى كرد، رێگەخۆشكەر بوو بۆ سەرتا، مێژووى سیاسى توركى بەناوى كودەتاى پۆست مۆدێرنە.

حكومەتى ئیئتلافى كە لە ٢٨ى حوزەیرانى ١٩٩٦ بەسەرۆكایەتى نەجمەدین ئەربەكانى سەرۆكى كۆچكردوو دامەزرا، رووبەڕووى تۆمەتى مەترسیدار بوویەوە، بە ناوى ـدروستبوونى مەترسى لەسەر سیستەم و پاڵپشتى كۆنەپەرستى" دواى ماوەیەكى كەم لە وەرگرتنى كارەكان ئەربەكان ناچاركرا دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات.

ئەردۆگان دوو بۆنەوەى تێكەڵ كرد، بۆیە بەرهەر دوو بۆنەوە قسەى كرد چونكە نزیك لەو بەروارە بەبۆنەى دە ساڵەى كۆچى نەجمەدین ئەربەكانى سەرۆكوەزیرانى پێشووترى توركیایە، ئەردۆگان لەسەر لاپەڕەكانى لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەیەكى ئەربەكانى بڵاوكردەوە، تێیدا نووسیبووى" بەبۆنەى دە ساڵەى كۆچى دوایى مامۆستامان پرۆفیسۆر نەجمەدین ئەربەكان داواى رەحمەت بۆ پیاوى دەوڵەت و سیاسەت و زانست دەكەین، كە ژیانى خۆى لە بەرخودان و فێربوون و فێركردن و خزمەت و كردنەوەى ئاسۆیەكى نۆێ بۆ وڵات بردە سەر.

هەر بۆنەى كودەتاكەى ساڵى ١٩٩٧ پارتى دیموكراتى و پێشكەوتن كه‌ به‌ كورتكراوه‌ى "deva" ده‌ناسرێت و عه‌لى باباجان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دەسەڵاتى ئێستا بە سەرۆكایەتى رەجەب تەیب ئەردۆگان، بە دووبارەكردنەوەى كارى كودەچیەكانى ئەوكات تۆمەتبار دەكات و خۆیان وەك قوربانى كودەتاكەى ئەوكاتە دەبینێت، ئەو حیزبە پێىوایە دەسەڵاتى ئێستاى توركیا هەمان سەركێشى كودەچیەكانى ئەوكاتیان هەیە.

بەبۆنەى كودەتاى "پۆست مۆدێرن" لە ٢٨ى شوباتى ١٩٩٧ مستەفا یەنر ئۆغلۆ سەرۆكى سیاسەتەكانى دادوەرى لە حیزبى دیموكراتى پێشكەوتنى توركى لە بەیاننامەیەكدا بڵاوى كردەوە، دەركەوتنى پارتى داد و گەشە پێدان وەك كاردانەوەیەك بوو بەرانبەر دەسەڵاتى ستەمكارى، پارتى دادوگەشەپێدان بە تەنیا گەیشتە دەسەڵات، سەركەوتنى ئەو پارتە كاردانەوەى جەماوەربوو بەسەر ئەو كودەتایە، بەڵام ئێستا دەسەڵات هەمان كار بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن پەیڕەو دەكات، كە دەسەڵاتى سەربازى لەسەر چینەكانى تر لەو ماوەیە پەیڕەوى دەكرد.

یەنر ئۆغلۆ راشیگەیاند فشارە توندەكانى پارتى دادوگەشەپێدان دژى هەموو ئەو كەسانەیە، كە پێچەوانەى ئەو پارتە كاردەكەن، ئەو كارەى دەسەڵاتیش بە پاساوى"هێشتنەوەى دەوڵەتە" لە ١٩٩٧ كودەتاچییەكان هەموو جۆرە فشارێكیان پەیڕەو دەكرد بە پاساوى پارێزگارى لە "هێشتنەوەى سیستەمى عەلمانى"

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو حیزبە هاتووە" ئەمرۆ ئەردۆگان چوارچێوەیەكى دیاریكراو لە هاونشتیمانى بوون بەسەر ٨٤ ملیۆن كەس لە توركیا جێبەجێ دەكات، بە هاوكارى بزووتنەوەى نەتەوەیى دەوڵەت باخچەل و دۆغۆ بریچك سەرۆكى حیزبى نشتیمانى و هاوشێوەكانیان، كە ئەوانەى ئەو رۆژگارە پێشوازییان لە كودەتا دەكرد.

نەجمەدین ئەربەكان لە ٢٧ى شوباتى ٢٠١١ كۆچى دوایى كرد، ئەربەكان ئەندازیار و سیاسیەكى تورك بوو، سەرۆكایەتى پارتى رەفاه و سەرۆكوەزیرانى توركیا بوو لە ماوەى ساڵانى ١٩٩٦ و ١٩٩٧.

سه‌رچاوه‌:  ئه‌لجه‌زیره‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین