ناتۆ: توركیا كاریگەری گەورەی لە ناو رێكخراوەكان هەیە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (7/ئاداری 2022) لیوا ئۆلیفیە ریتمان، فەرماندەی سەربازی لە كۆلیژی هاوپەیمانی ناتۆ، لە دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) رایگەیاند، "توركیا یەكێكە لە پاڵپشتە بەهێزەكانی ناتۆ، بەشدارییەكانی كاریگەری گەورەی هەبوو لەناو ئەو هاوپەیمانییە، ئەوەش بەهۆی هەبوونی سوپایەكی بەهێز و پێگەیەكی جوگرافی گرنگ."
ریتمان لە بەشێكی تری قسەكانی ئاشكرای كرد، "هێرشە سەربازبییەكانی رووسیا بۆ دەركەوت توركیا هاوكارێكی سەرەكیی ناتۆیە، ڤلادیمێر پۆتین هەوڵی دەدا بۆشایی لە نێوان ناتۆ و توركیا دروست بكات، توركیا پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی سەرۆكی رووسیا جووڵایەوە، پەیوەندییەكانی لەگەڵ ناتۆ بەهێز تر كرد، رووسیا پشتڕاستی كردەوە، كە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەوروپا و ناوچەكە."
دەربارەی ئۆكرایناش ئەو بەرپرسەی ناتۆ، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "كیێڤ هاوبەشێكی سەرەكی ناتۆیە، ماوەی (20) ساڵە هاوكاری كۆلێژی بەرگری نیشتیمانی ئۆكراینا دەكەین، پلانم هەبوو لە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو وڵاتە بكەم."
سەبارەت بە رەخنەكانی چین و رووسیا لە سیاسەتی فراوانكردنی ناتۆ، ریتیمان رایگەیاند، "فراوانكردنی ناتۆ واتە تەنیا وەرگرتنی وڵاتانی پێشكەوتوو، پەكین و مۆسكۆ ئەو مافەیان نییە دەستوەردەنە كاروباری ناتۆ، ئەو بڕیارە تەنیا (30) وڵاتەكەی بەشدار لەو هاوپەیمانییە دەیدەن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment