وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئۆكراینا لە توركیا كۆدەبنەوە
نوچەنێت:
دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بە نێوەندگیری توركیا، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئۆكراینا لە توركیا كۆببنەوە، رووسیاش رادەگەینێت، "ئەو كۆبوونەوە لەسەر داوای توركیایە."
ئەمڕۆ دووشەممە (7/ئاداری 2022) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە، ماریا زاخارۆفا وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ دیمیتری كۆلبیا، وەزیری دەرەوەی ئۆكراینا بە نێوەندگیری مەولوود چاوشئۆغلۆ، لە كۆڕبەندی ئەنتاڵیا كۆببنەوە."
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرای كرد، "ئەو كۆبوونەوە لەسەر داوای توركیا."
لە لایەكی ترەوە، مەولوود چاوشئۆغلۆ رایگەیاند، "وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئۆكراینا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە، رۆژی پێنج شەممە كۆبووبنەوە."
لەگەڵ دەستپێكردنی گرژییەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، توركیا لەسەر هەموو ئاستەكان هەوڵی نێوەندگیری رووسیا و ئۆكراینا داوە، بەڵام زۆربەی هەوڵەكان بێ ئەنجام بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment