سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێک ئاراستەى محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (7/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بۆ محەممەد حاجى مەحموود، سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان دەڵێت، "هیوادارین هه‌موومان له هه‌رێمى كوردستان به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، خزمه‌تى زیاتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ین و له‌پێناو به‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا یه‌كڕیز بین."
دەقى پەیامى پیرۆزبایى سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود:
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حموود
سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان
سه‌ركه‌وتنى كۆنگره و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان به سه‌رۆكى پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان، له به‌ڕێزتان و سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و كادیران و جه‌ماوه‌رى پارته‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
به‌ڕێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و تێكۆشان و قوربانییه‌كانى ئێوه و پارته‌كه‌تان ده‌ڕوانین و هیوادارین هه‌موومان له هه‌رێمى كوردستان به یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، خزمه‌تى زیاتر به ئێستا و داهاتووى كوردستان بكه‌ین و له‌پێناو به‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا یه‌كڕیز بین.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/7
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment