سەرۆک بارزانى: پێزانینم بۆ ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لەخەباتی گەلەکەماندا هەیە هەواڵ

نوچەنێت:

سەرۆک مەسعود بارزانى، بە بۆنەى (8)ـى مارس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022) سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، لە لاپەڕەى فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان کرد.

سەرۆک بارزانى لە تویتێکدا نووسیویەتى، "بە بۆنەی هەشتی مارس پیرۆزبایی لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم."

سەرۆک مەسعود بارزانى، لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا دەشڵێت، "پێزانینم بۆ فیداکاری و ڕۆڵی بەرزی ئافرەتانی کوردستان لە شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا هەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین