ڕێبەر ئەحمەد: باوەڕمان بەوشتانە هەیە کە دەیڵێین و جێبەجێى دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەڕیوڕەسمى کردنەوەى ڕادیۆى (دەنگى یەکسانى) لە ڕۆژى هەشتى مارس دا ڕایدەگەیێنێت، "وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باوەڕیمان بەو شتانە هەیە کە دەیڵێن و جێبەجێی دەکەین."

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ئادار/2022) بە بۆنەى ڕۆژى (8)ـى مارس لە رێوڕەسمى کردنەوەى (دەنگى یەکسانى)، کە پڕۆژەیەکى هاوبەشە لە نێوان حکوومەتى هەرێمى کوردستان و یوئێن، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "سوپاسێکی بێپایان ئاراستەی کونسوڵخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەین بۆ پشتگیریکردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ یوئێن و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ و هەموو ئەو دامەزراوانەی کە گرنگی بە مافی ئافرەت و یەکسانی و منداڵ دەدەن و هیوادارین کە بەردەوام بن''.

وەزیرى ناوخۆ سەبارەت بە کردنەوەى ڕادیۆیەک بەناوى (دەنگى یەکسانى) ئاماژەى بەوەکرد، ئەم کارە، کارێکی هاوبەشە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یوئێن و لەگەڵ دۆستانمان درێژەی پێ دەدەین، وەکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باوەڕیمان بەو شتانە هەیە کە دەیڵێن و تەنها بۆ موجامەلە و بۆ ڕاگەیاندن باسی ئەم بابەتانە ناکەین."

ڕێبەر ئەحمەد دەشڵێت، "باوەڕمان بە مافی ئافرەت و بە یەکسانی هەیە و ئەم کابینەیە پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پەیامانە و گەیشتن بە ترۆپکی ئەم خەباتە بۆ ئەوەی ئافرەتان لە کوردستان بە کردەوە هەست بە یەکسانی بکەن و هەست بە پارێزگاری بکەن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین