لە سێ مانگی رابردوو قەبارەی بازرگانی توركیا و ئیسرائیل لە (35%) بەرزبۆتەوە تورکیە

نوچەنێت:

بەر لە سەردانی سەرۆكی ئیسرائیل بۆ توركیا، بازرگانانىئەو دوو وڵاتە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوو لایەنە كۆبوونەوە، ئەنجومەنی هەناردانەكارانی توركیاش رایگەیاند، "بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بازرگانی نێوانمان بۆ (35%) بەرزبۆتەوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (8/ی ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، شاندێكی باڵای ژووری بازرگانی توركیا سەردانی ئیسرائیلی كرد، ئیسماعیل گولە، سەرۆكی ژووری بازرگانی توركیا رایگەیاند، "ئەو دۆخەی ئێستا رەنگدانەوەی سەردانی ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیلە بۆ توركیا، لەو سەردانەمان لەگەڵ زیاتر(300) لە پیاوانى کار كۆبووینەوە، ئەو سەردانەش بەهۆی خواستی ئاڵوگۆڕی دوولایەنەیە."

دەربارەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوانیان گولە ئاشكرای كرد، "لە سێ مانگی ئەمساڵ قەبارەی هەناردەمان بۆ ئیسرائیل گەیشتۆتە نۆ ملیار دۆلار، خواستی ئەوەمان هەیە ئەو قەبارەیە زیاتر بێت."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی ژووری بازرگانی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "بەهێزبوونەوەی پەیوەندی سیاسی نێوانمان كاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندی ئابووریى نێوانمان و ناوچەكە دەبێت، دەبێتە ژێرخانێكی ئەرێنی سیاسیش بۆ سیاسەتی ناوچەكە بۆ ئەوەی لە شەڕ دوور بێت."

لە لایەكی ترەوە ئۆریل لین، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ژووری بازرگانی وڵاتەكەمان بایەخی زۆر گەورە بە بەهێزكردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ توركیا دەدات، دەخوازین هاوردەمان لە توركیا جۆراوجۆر بكەین و بەرهەمی كشتوكاڵیش زیاتر بكەین."

بەگوێرەی داتاكانی ئەنجوومەنی هەناردەكارانی توركیا لە ماوەی سێ مانگی رابردوو، توركیا بایی شەش ملیار و (400) ملیۆن دۆلار كاڵای رەوانەی ئیسرائیل كردووە، لە هەمان ماوە ئیسرائیل بایی دوو ملیار دۆلار كاڵای رەوانەی توركیا كردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین