سەرۆك وەزیرانی یۆنان سەردانی توركیا دەكات
نوچەنێت:
ئەمرۆ سێشەممە (8/ی ئاداری 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە، یانیس ئیكۆنۆمۆ، وتەبێژی حكومەتی یۆنان رایگەیاند، "رۆژی (13) ئەم مانگە بۆ بەشداریکردن لە قوداسێكی ئایینی كە پاتریاركی رۆمی ئەرسۆدۆكسی ئەنجامی دەدات، كیریاكۆس میتسۆتاكیس، سەرۆك وەزیرانی یۆنان سەردانی توركیا دەكات، دواتر لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا کۆ دەبێتەوە."
لە بەشێكی تری قسەكانی وتەبێژی حكومەتی یۆنان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "هەرچەندە توركیا و یۆنان چەندین ناكۆكیان هەیە، بەڵام چارەسەكردنی ئەو كێشانە پێویستی بە لێكنزیك بوونەوەیە، نەك زیادكردنی كێشەی نوێ."
دەربارەی هەڵوێستی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەشی ئاماژەی بەوە كرد، "میستۆتاكیس بەردەوام بە رۆحێكی ئەرێنی لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە، بەبێ ئەوەی سازش لە مافە یاساییەكانی وڵاتەكەمان بكات."
توركیا و یۆنان چەندین ناكۆكیان لەسەر پرسی سنوورە ئاوییەكان و قوبڕسی باكوور و گەڕانی توركیا بەدوای گازی سرووشتی هەیە، لە كۆبوونەوەی ساڵی رابردوو بڕیاریان داوە بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان بەردەوام بن لە كۆبوونەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment