ئەردۆغان چەند پێشنیازێك بۆ پۆتین دەکات شیکاری

نوچەنێت:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا هەوڵدەدات سزاكانی سەر رووسیا بقۆزێتەوە، لە هەمانكاتیش هەوڵى ڕاگرتنى هێرشەكان بۆ سەر ئۆكراینا دەدات.

 دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا چەند نهێنێیەكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان، و ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا ئەشكرا دەكەن.

كەناڵی (NTV) توركی ئاشكرای كرد، ئەردۆغان بە سەرۆكی رووسیا راگەیاندووە، "دەكرێت بۆ بازرگانی پەنا بباتە بەر رۆبڵی رووسی، یاخود دراوی چینی، یاخود زێر، هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان دەشتوانن مامەڵە بە یۆرۆ و دۆلار بكەین."

ماڵپەڕی (حوڕەیەت)ی توركی راپۆرتێكی عەبدولقادر سەیلەفی بڵاوكردۆتەوە، لەو راپۆرتە ئاماژە بەوە دەكات، ئەردۆغان داوای لە پۆتین كردووە، "رێگەمان بدە بۆ ئەوەی پێكەوە رێگەكە بەرەو چارەسەری ئاشتیانە ببەین."

رووسیا ناوەندێكی گرنگە بۆ بازرگانی توركیا، زیاتر لە سێ هەزار كۆمپانیای توركی لە رووسیا كاردەكەن، ساڵانە نزیكەی پێنج هەزار گەشتیاری رووسیا سەردانی توركیا دەكەن، قەبارەی بازرگانی نێوانیان زیاتر لە (32) ملیار دۆلارە.

سەرۆكی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی ئاكپارتی رایگەیاند، "ئەردۆغان پێشنیازی كردووە، توركیا و چین و رووسیا دەتوانن وەك سێ وڵات مامەڵەیان بە دراوەكانی لیرەی توركی و لیوانی چینی و رۆبڵی رووسی و زێر بێت، رووسیا ئێستا گۆشەگیرە چاوی لەسەر ئەوە بژاردەی توركیایە و بچێتە پاڵ چین." 

دەربارەی هێرشی رووسیاش ئەو بەرپرسەی ئاكپارتی رایگەیاند، "لە كۆبوونەوەی پارتی دادوگەشەپێدان، ئەردۆغان رایگەیاند، بە پۆتینی گوتووە، ئەو هێرشانەت هەڵەبوو، پێم وانییە شەڕێكی درووست بێت، بەڵام سەرۆكی توركیا ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە ئەو لە نیگەرانییەكانی رووسیا لەو سنوورانە تێدەگات، هەرچۆن بێت دەبێت ئەو شەڕە راگیرێت و بەدوای چارەسەر بگەڕێن."

هەر لەو پەیوەندییە ئەردۆغان داوای لە پۆتین كردووە، وەزیری دەرەوەی رووسیا و ئۆكراینا لە توركیا كۆبنەوە، ئەویش رەزامەندی دەربڕیووە.

یەكێكی تر لە داواكانی ئەردۆغان رێگەدان بوو، بەو (30) كەشتییە بارهەڵگرەی دەریای ئازووف، سەرۆكی رووسیاش، فەرمانی كردووە رێگە بەو كەشتیانە بدرێت، كە گوڵەبەڕۆژەی رۆنی زەیتیان باركردبوو.

دەربارەی سزاكانیش سەرۆكی توركیا رەخنەی لە سزاكانی سەر هونەرمەندانی رووس گرتبوو، كە سزاكانی سەر هونەر رێگەیەكی هەڵەیە، لەگەڵ ئەو كارەی ئەوان دەیانكرد جیاوازی نییە، دژایەتی داگیركاریش بەو جۆرە ناكرێت.

رۆژنامەی (سەباحی توركی) راپۆرتێكی بورهانەدین دەورانی بڵاوكردۆتەوە لەو راپۆرتە هاتووە، "هەرچەندە  ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لەگەڵ پۆتین كۆبوونەوە، بەڵام كۆبوونەوەی سەرۆكی فەرەنسا نەگەیشتە ئەوەی ببێتە نێوەندگیر،  هەروەها هەر لە سەرەتاوە توركیا و چین و هندستان و ئیسرائیل هەوڵی نێوەندگیریان دا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو سەرۆكی ناكۆك متمانەیان بە ئەردۆغان هەیە بۆ نێوەندگیری، كە لەسەرەتای قەیرانەكە بەردەوام پێشنیازی كۆبوونەوەی بۆ هەردوولا كردووە، چونكە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لەو شەڕە زیانی بەردەكەوێت، لە هەمانكاتیش نایەوێت رووسیا و ئۆكراینا زیانییان بەربكەوێت." 

دەوران لە بەشێكی تری قسەكانی روونیكردوە، "توركیا هەڵوێستی ئاشكرایە، داوای كشانەوەی سوپای رووسیا و سەربەخۆیی و سەروەری خاكی ئۆكراینا دەكات، بەردەوامیش هاوكاری سەربازی ئۆكراینای كردووە، فڕۆكەی بەیرەكداری (تی بی 2)ی بە كیێڤ داوە و بەگوێرەی رێككەوتنی مۆنترۆ گەرووەكانی لەسەر هەردوولا داخستووە، توركیا راشكاوانە بەشداری سزا گەورەكان و بە شەیتانكردنی پۆتین ناكات، ئەردۆغان هەوڵدەدات بەجۆرێك بمێنێتەوە، لە یەك كاتدا پەیوەندی لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ هەبێت، ئەو هەڵوێستەشی جێگەی بایەخی (رووسیا و ئۆكراینا و ناتۆ و ئەمەریكا و یەكێتی ئەوروپایە، بۆ ئەوەی لەو قەیرانە دەرچن)".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین