هاوپه‌یمانییه‌كى سوننه‌ سكاڵا له‌سه‌ر كازمى تۆمارده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌سه‌ر دانانى سه‌رۆكى نوێى دیوانى وه‌قفى سوننى، هاوپه‌یمانى عه‌زم رایگه‌یاند كازمى به‌ دانانى سه‌رۆكى نوێ پێشێلكاریى كردووه‌، بۆیه‌ له‌ دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ نۆى ئادارى 2022 عه‌بدولخالق عه‌زاوى وه‌ك سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننه‌ له‌ عێراق ده‌ستبه‌كار بوو. دانانى عه‌زاوى به‌ فه‌رمانێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ئه‌مه‌یش دوای مشتومڕێكى زۆر بوو له‌سه‌ر دانانى ئه‌م پۆسته‌.

عه‌زاوى سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانى سه‌روه‌رییه‌ "سیاده‌" كه‌ به‌ هێزترین هاوپه‌یمانى سوننه‌، به‌ڵام هاوپه‌یمانى عه‌زم كه‌ ئێستا موسه‌نا سامه‌رایى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات له‌ راگه‌یێندراوێكدا ناڕه‌زایى ده‌ربڕیوه‌ و ده‌ڵێ، "كازمى به‌و كاره‌ى بابه‌ته‌ سیاسیه‌كانى ئاڵۆزتر كردووه‌".

هاوپه‌یمانى عه‌زم كاره‌كه‌ى كازمى به‌ نایاسایى ده‌زانێت، چونكه‌ سه‌رۆك حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتى نییه‌ سه‌رۆكى ده‌زگایه‌كى گرنگ دابنێت. عه‌زم دووپایشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ په‌نا ده‌بنه‌ به‌ر دادگاى فیدڕاڵى و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.

دیوانى وه‌قفى سوننى به‌ یه‌كێك له‌و دیوانه‌ ئاینیانه‌ى عێراق داده‌نرێت، كه‌ داهاتێكى زۆرى هه‌یه‌ و بۆیه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى پێكهاته‌ى سوننه‌ هه‌میشه‌ ركابه‌رى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین