سه‌در شه‌ش كاندیدى هه‌یه‌ كازمى به‌هێزترینیانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در شه‌ش كاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌ و كازمى به‌هێترینیانه‌.

شه‌وى رابردوو هه‌شتى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ موقته‌دا سه‌در شه‌ش كاندیدى ئاماده‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرن.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى مه‌دا جگه‌ له‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا، جه‌عفه‌ر سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در، عادل مهه‌ودر وه‌زیرى پێشووترى شاره‌وانى عێراق و سێ كه‌سى تر كاندیدى ره‌وتى سه‌درن، كه‌ سێ كه‌سه‌كه‌ى تر ئاشكرا نه‌كراون، ته‌نیا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌وانیش له‌ سه‌در نزیكن.

رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌وه‌ ده‌كات نیمچه‌ رێككه‌وتنێك هه‌یه‌ بۆ دووباره‌ دانانه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ خولێكى ترى سه‌رۆكایه‌تى.

مسته‌فا كازمى پێشتر سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو، دواتر له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى، له‌ مانگى ئایارى 2020 بوو به‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت و ئێستایش سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌ره‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین