کاتى دابەشکردنى مووچەى مانگى دوو ڕاگەیێندرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سبەى دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى دووى ئەمساڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (9/ئادار/2022)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە کوردستان 24ى ڕاگەیاند، سبەى پێنجشەممە دەست بە رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشتر لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى باڵاى ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، بە هۆى نەناردنى (200) ملیار دینارەکەى بەغدا بۆ هەرێمى کوردستان و نەگەڕانەوەى داهاتى ناوخۆى هەندێ پارێزگا بۆ خەزینەى حکوومەت، بۆتە هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى دووى شوبات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین