کوردستان پیرداود: پێویستە بکوژانی ئافرەت لە سێدارەبدرێن دیمانە و راپۆرت

لاڤین عومەر: نوچەنێت

کوردستان پیرداود، بەرپرسی پێشوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت رایوایە، پێویستە لە یاسای توندوتیژی خێزانی ماددەیەک زیادبکرێت، ئەوەش ئەوەیە کە بکوژانی ئافرەتان لە سێدارەبدرێن.

لە ماوەی دوومانگی کانونی دووەم و شوبات 15ئافرەت بە بیانوی جۆراوجۆر کوژراون، چالاکان و ئافرەتانی خاوەن را دەڵێن: هەشتی مارسی ئەمساڵ رۆژی ماتەمینییە بۆ ئافرەتانی کوردستان.

کوردستان پیرداود، بەرپرسی پێشوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت رایوایە، پێویستە لە یاسای توندوتیژی خێزانی ماددەیەک زیادبکرێت، ئەوەش ئەوەیە کە بکوژانی ئافرەتان لە سێدارەبدرێن.

کوردستان پیرداود،بەرپرسی پێشوی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامی پێشوی پەرلەمان دەڵێت" رۆژی هەشتی مارسی ئەمساڵ رۆژی سەرکوتکردنی ئافرەتانە، بەراستی نازانم چۆن دەڵێن، جەژن!!! دواتر سەبارەت بە توندوتیژی و کوشتن بەرامبەر بە ئافرەتان من لێرەوە دەڵێم/ یەکەم میدیاکان و دووەم. حکومەت تاوانبارە ئەگەر ئەوان رێگەخۆشکار نەبونایە ئەم دۆخە ئاوا تەشەنەی نەدەکرد". 

کوردستان پیرداود بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی و کوشتنی ئافرەتان، رۆڵی حکومەت بە گرنگ دەزانێت و پێیوایە دەبێ بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت" زۆر گرنگە حکومەت هاوکار بێت لەگەڵ خەڵک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی، ئێستا ئافرەتێک کوژراوە بۆ سزای نادەن بۆ دە‌هێڵیت هەڵبێت و بچێتە شارێکی تر داڵدە بدرێت لەلایەن حزبێکی ترەوە؟ هەرکەسێک ژنێک بکوژێت و حزب بیخاتە پاڵخۆی ئەوە دەبێتە چی؟ ئەوە زۆر هەڵەیە. من دەڵێم دەبێت یاسای توندوتیژی خێزانی ماددەیەکی بۆ زیادبکرێت، کە ماددەی لە سێدارەدانە هەر کەسێک ژنی کوشت لە سەرشەقام و لەناو سەنتەری شار لە سێدارەی بدەن، جارێک و دوان شتیوا رووناداتەوە. بەڵام بەداخەوە نایکەن". 

کوردستان پیرداود، پێشمەرگەی شاخە و ئێستاش کادری پارتی دیموکراتی کوردستانە جەخت لەوەدەکاتەوە کە " من کە کادرێکی کۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانم بەناوی حزبەوە قسەناکەم بەڵکو بە ناوی کوردێکەوە قسەدەکەم  چونکە ئێستا کوردایەتی زۆرزۆر گرنگترە لە حزب، بەڵام سەبارەت بە کێشەی ئافرەتان کە من خۆم ئافرەتێکم زۆر بەو کێشەیە کاریگەرم پێویستە هەرچی زووە حکومەت پلانی بۆ سنوردانان بۆ کوشتن و توندوتیژی هەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین