ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا تاوتوێى ڕاگرتنى دەوامى ناوەندەکانى خوێندن دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر (2:30)، لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا کۆببێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیەش لەسەر پێشنیارى وەزارەتى تەندروستى بووە، بۆ تاوتوێکردنى چەند خاڵێک لەبارەى ڕێکارەکانى خۆپارێزى  کۆرۆنا و بڕیاردان لەبارەى دەوامى قوتابخانە و زانکۆکان.

پێشووتر وەزارەتى تەندروستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، تووشبوانى کۆرۆنا لەم هەفتەیە چوار هێندەى مانگى ڕابردوو بووە، چونکە شەپۆلى دووەمى کۆرۆنا بە خێرایى بڵاودەبێتەوە و زۆربەى ئەو کەسانەى لەم ماوەیە تووشى کۆرۆنا بوونە، هەڵگرى زنجیرە نوێییەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنان.

 هەروەها سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى دەشڵێت، داواى توندکردنى ڕێکارەکانمان کردووە بەتایبەت لە ناوەندەکانى خوێندن.

 بەپێى سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان، لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا، پێشبینى دەکرێت کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیارى نوێى توند دەربکرێ. لەبارەى پرسى داخستنى خوێندگاکان، دوو پێشنیار خراوەتەبەردەم لیژنەکە، پێشنیارى یەکەم؛ هەفتەى داهاتوو دەوام ڕابگیرێت تاوەکو مانگى چوار.

پێشنیارى دووەمیش پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت و لە ڕۆژی (19)ى 19 مانگى (3)ى   دەوام ڕابگیرێت. وەزارەتى تەندروستیش دەڵێت: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له‌ ئێمه‌ بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن، پابه‌ندی داواکانى ئەو  لیژنەیە دەبین. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین