وەزارەتى تەندروستى دوو بڕیار لە بارەى هاووڵاتییانى کورد لە ئەوروپا دەردەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (15)ى حوزەیرانى (2021)، د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، " ئەو هاووڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات."
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رەچاوکردنی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، هەروەک پێشتر رامانگەیاندبوو بۆ پێداچوونەوە بە رێکارەکان و گونجاندنی لەگەڵ هەڵومەرج و بارودۆخی ئێستای کۆرۆنا لە جیهان و هەرێمی کوردستان، دوابەدوای رەچاوکردنی ئاستی رەوشی تەندروستی و ئاسایی بوونەوەی هاتووچۆ و گەشتکردن و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان لە گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی و وەرگرتنی نموونە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی بڕیاردرا بە:
وەرگرتنی نموونە و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان كە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان ئەنجام دەدرێت جگە لە:
1. ئەو هاووڵاتییانەی کە دەرەنجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت كەمتربێت لە 48 كاتژمێر لەكاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
2. ئەو هاووڵاتییانەی بڕوانامەی وەرگرتنی دوو ژەمی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای پشتڕاستكراو و باوەڕپێكراوی هەبێت، لەکاتی گەیشتن پێویست بە وەرگرتنی نموونەی پشكنین ناكات.
د. ئاسۆ حەوێزی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
15 ی حوزەیران 2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment