رێککەوتنە 12کاتژمێرییەکەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی هات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

رێککه‌وتنه‌ 12 کاتژمێرییه‌کەی نێوان روسیا و ئۆکرانیا کۆتایی هات و بەرپرسانی روسیا دەڵێن: تۆپبارانی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە(9/ئازار/2022)به‌رپرسانی روسیا  رایانگەیاند: رێککەوتنی نێوان روسیاو ئۆکرانیا کۆتایی هاتووەو چیتر پەیڕەوی وەستانی جەنگ ناکەن. 

بەپێی هەواڵەکە، له‌ کۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دانوستانکاری روسیا له‌گه‌ڵ ئۆکرانیا رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی 12 کاتژمێر شه‌ڕ و ته‌قه‌کردن له‌ چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌کی ئۆکرانیا رابگیرێت، له‌م چه‌ند خوله‌که‌ی رابردوشدا به‌رپرسانی روسیا کۆتایی واده‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه‌ی نێوان روسیا و ئۆکرانیایان راگه‌یاند.

ڕێککه‌وتنه‌ی نێوان ئۆکرانیا و روسیا، شاره‌کانی وه‌ک کیێڤ، ماریۆپۆڵ، خارکیڤ و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری کیێڤی پایته‌ختی گرتبوەوە، که‌ که‌وتبونه‌ ژێر هێرشێکی چڕی تۆپبارانه‌کانی هێزه‌کانی روسیا.

https://news.sky.com/story/ukraine-russia-war-latest-news-putin-zelenskyy-ceasefire-nato-visa-live-updates-12541713

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین