ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان کاتى دابەشکردنى مووچە ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، ئەمڕۆ مووچەى وەزارەتى تەندروستى دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/ئادار/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى مووچەى مانگى دووى شوباتى فەرمانبەرانى وەزارەتى تەندروستى دابەش دەکات.

دوێنێ چوارشەممە جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینى دەکەم تا پێش نەورۆز مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێ.

جوتیار عادل گووتیشى، لە ڕۆژانى داهاتوو وەزارەتى دارایى و ئابوورى لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوبات بڵاودەکاتەوە.

سەبارەت بە هۆکارى دواکەوتنى مووچەى مانگى شوبات، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هۆکارەکەى گەڕاندەوە بۆ نەناردنى (200) ملیارەکەى بەغدا و نەگەڕانەوەى داهاتى ناوخۆ بە تەواوى بۆ خەزینەى گشتى حکوومەت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین