داوا ده‌كرێت په‌رله‌مان بودجه‌ى ساڵی 2022 ئاماده‌ بكات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در له‌ په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یاند، ده‌بێـت په‌رله‌مان بودجه‌ى گشتى 2022 ئاماده‌ بكات و پێشنیاریش ده‌كات نرخى خه‌ملێندراوى نه‌وتیش 65- 90 دۆلار بخه‌ملێنرێت.

حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در شه‌وى رابردوو  نۆى ئادارى 2022 له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق باسى له‌وه‌ كرددووه‌ ده‌بێت به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌ت په‌رله‌مان پێشنیارى پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022.

كه‌عبى باس له‌وه‌ ده‌كات هیچ رێگرییه‌ك له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان نییه‌، په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆى پێكنه‌هێنانى حكومه‌ت بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2022 دوا ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر دوو كه‌رتى گشتى و تایبه‌تى ئابوورى ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ خه‌ملاندنى نرخى نه‌وت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ره‌وتى سه‌در كه‌ له‌ خولى پێشووى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك په‌رله‌مان بوو، ده‌ڵێ، "وا باشه‌ نرخى خه‌ملنێدراوى به‌رمیلێك نه‌وت له‌نێوان 65- 90 دۆلار بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین