په‌رله‌مانتارێكى پارتى: هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هاوپه‌یمانى سێقۆڵى "پارتى و سه‌در و سه‌روه‌ریى" سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌. ره‌وتی سه‌دریش هه‌وڵ ده‌دات 50 په‌رله‌مانتارى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بخاته‌ ریزى خۆیه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ئادارى 2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ سووربوونى ره‌وتى سه‌در ده‌كات، له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى. كه‌ ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌تده‌كرێته‌وه‌. 

ماجد شنگالى په‌رله‌مانتارى پارتى له‌ راپۆرته‌كه‌ به‌شدار بووه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هاوپه‌یمانى سێقۆڵى كه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده‌" پێكهاتووه‌، سوورن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌.

 شنگالى ده‌ڵێ، "هاوپه‌یمانى سێقۆڵى سووره‌ له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌وه‌ نییه‌، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر تێڕوانینى ره‌وتى سه‌دره‌ كه‌ به‌ڵێنى داوه‌ واز له‌ ته‌وافووقى بهێنێ".

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى ئاشكراى ده‌كات، كه‌ ره‌وتى سه‌در نایه‌وێ به‌ ته‌نیا تاكه‌لایه‌ن بێت له‌ زۆرینه‌ى سیاسییه‌كه‌، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دات 50 په‌رله‌مانتارى شیعه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بخاته‌ ریزى خۆیه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین