چانسى جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان له‌ عێراق ئاشكرایان كردووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ پێشنیاریان بۆ ره‌وتى سه‌در كردووه‌، جه‌عفه‌ر سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئادارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌وتى سه‌در دواى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا چانسى جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌هێزتر بووه‌، چونكه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ جه‌عفه‌ر سه‌در كاندید بكرێت.

هه‌ر ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى له‌ هه‌واڵێكى تر باسى له‌وه‌ كردووه‌، چانسى كاندیدبوونه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا، لاواز تر بووه‌.

جه‌عفه‌ر سه‌در ئامۆزاى موقته‌دا سه‌در و ئێستا باڵیۆزى عێراقه‌ له‌ به‌ریتانیا. پێشتریش له‌ خولى 2018 جارێكى تر ده‌نگى ئه‌وه‌ هه‌بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كاندید بكرێت، به‌ڵام ئه‌و كات عادل عه‌بدولمه‌هدى بوو به‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین