بەهۆی ئاگرکەوتنەوە شەش کەس سوتا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا، لە راگەیێندراوێکدا مردنی شەش کەسی خێزانێکی بەهۆی شۆرتی کارەباوە راگەیاند.

شەوی رابردوو( 12/ئازار/2022) لەکۆمەڵگەی "الحریە"ـی رۆژئاوای بەغدا ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە، بەو هۆیەوە چوار منداڵ و ژنێک گیانیان لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا، دەڵێت: تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی خانووە زیادەڕۆییەکانی کۆمەڵگەی "الحریە"، دواکەوتنی ئاگادارکردنەوەی تیمەکانیش بووەتەهۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە روداوەکەدا چوار منداڵ و ژنێکی دوگیان سوتاون و تەرمەکانیان گەیێندراوەتە بەشی پزیشکی دادوەری، هۆکاری روداوەکەش بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش  شۆرتی کارەبا بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین