ئۆکرانیا: روسیا هێرشی کردە سەر مزگەوتێک کە 80هاوڵاتی خۆیان لێ حەشاردابوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند: روسیا بەردەوامە لە بۆمبابارانکردنی شاری ماریۆپۆل و رێگەنادات هاوڵاتییانی سڤیل لە شارەکە بڕۆنە دەرەوە. بەردەوامە لە بۆمبارنکردنی شوێنە مەدەنییەکان.

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئاماژە بەوەش دەکات، کە روسیا لە شاری ماریۆپۆل مزگەوتێکی تۆپباران کردووە کە زیاتر لە 80 هاوڵاتی سڤیل لەوێ خۆیان حەشارداوە و روسیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر شوێنە مەدەنی و خزمەتگوزارییەکان.

ئەگەرچی هەواڵەکە هیچ زانیارییەکی لە بارەی زیانە مرۆییەکان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام مۆسکۆ بۆمبارانکردنی شوێنە مەدەنییەکان رەتدەکاتەوە و دەڵێت: ئۆکرانیا شکستی هێناوە.

بە پێی زانیارییەکان، سکرتێری تەندروستی ئۆکرانیا ساجید جاوید ئاماژەی بەوەکردووە، کە حکومەتی بەریتانیا شەش فڕۆکەی یارمەتی پزیشکی گەیاندووەتە ئۆکرانیا و روسیا بەوە تۆمەتباردەکات کە تاوانی جەنگی ئەنجامداوە، بەوەی کە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەو کۆگا پزیشکییەکان.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، روسیا بۆمبارانی نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵانی کرد و سێ کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵ بوو. هاوکات میدیاکانی ئۆکرانیا دەڵێن: جگە لە نەخۆشخانەی لە دایکبوون و منداڵان روسیا هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە.

https://www.bbc.com/news/live/world-europe-60717902

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین