پڕۆژەى دروستکردنى شەقامى (100) مەترى سلێمانى ڕاگیرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرجەم کارەکانى دروستکردنى شەقامى (100) مەترى سلێمانى ڕادەگیرێت، بەڕێوەبەرى کارگێرى کۆمپانیا قەیوانیش لە نووسراوێکدا هۆکارەکەى بۆ خەرجنەکردنى شایستەداراییەکان دەگەڕێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (12/ئادار/2022)، بەپێى نووسراوێکى کۆمپانیاى قەیوان، کە واژۆی عه‌لی سه‌عید كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئەو کۆمپانیایەى له‌سه‌ره‌، تیێدا هاتووە، "بڕیاردرا به‌ راگرتنی ته‌واوی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی (ئۆتۆبابانی بابان) له‌ به‌رواری 12-3-2022 له‌سه‌رجه‌م بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه‌دا."

سەبارەت بە هۆکارى ڕاگرتنى پڕۆژەى دروستکردنى شەقامى (100) مەترى سلێمانى (ئۆتۆبانى بابان) لەبەشێکى ترى نووسراوەکەدا هاتووە، "به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه‌".

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە (11/7/2022) بەردى بناغەى شەقامى (100) مەترى سلێمانى لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی دانرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین