ئەمەريكا پشتيوانى لە هەوڵە ديپلۆماسیيەكانى توركيا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (12/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە نێد پرايس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى رايگەياند، "ئەمەريكا پشتيوانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەى وڵاتانى توركيا و فەڕەنسا و ئەڵمانيا و ئيسرائيل دەكات، پێشوازى لەو هەوڵانەش دەكەين كە توركيا بۆ چارەسەرى قەيرانى نێوان رووسيا و ئۆكراينا دەستى پێكردووە."
دەربارەى ئاگادارى وڵاتەكەى لەو هەوڵانە، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا ئاشكراى كرد، "لەو قۆناغە ئەو هەوڵانەى توركيا لەگەڵ مۆسكۆ و كيێڤ بە ئاگادارى و هەماهەنگى تەواوى ئێمە بووە، لە پەيوەندى تەلەفۆنى نێوان جۆ بايدن و ئەردۆغان باسيان لەو پرسە كردووە، دواتريش ئەنتۆنى بلينكن لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ لە ئەنتاڵيا گفتوگۆيان لەسەر دانوستاندنانە كردووە."
پێش دەستپێكردنى هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا، توركيا هەوڵەكانى خستەگەڕ بۆ ئەوەى قەيرانى ئۆكراينا لە رێگەى دانوستاندنەوە چارەسەر بكات، بەڵام لە هەوڵەكانى سەركەوتوو نەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment