كليچدار ئۆغلۆ بەڵێنى ئازادكردنى سەڵاحەدين دەميرتاش و عوسمان كاڤالا دەدات
نوچەنێت:
سەرۆكى پارتى گەلى كۆمارى توركيا لە وتارێكى لەبەردەم ئەندامانى حزبەكەى رايگەياند، "ئەگەر دەسەڵات وەربگرين عوسمان كاڤالا و سەلاحەدين دەميرتاش ئازادە دەكەين."
ئەمڕۆ يەكشەممە (13/ى ئادارى 2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە كەمال كليچدارئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپە رايگەياند، "ئەگەر لە هەڵبژاردنى داهاتوو دەسەڵات بگرينە دەست، سەلاحەدين دەميرتاش و عوسمان كاڤلا و رۆژنامەنووسان و قوتابيانى كۆلێژى سەربازى ئەو كەسانەى لەسەر ئازادى رادەربڕين دەستگيركراون لە زيندانەكان ئازاد دەكەين."
دەربارەى زيندانيكردنى دەميرتاشيش جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "دەميرتاش كەسێكى بێتاوانە، هيچ تاوانێكى نەكردووە، تاوەكو دادگا بەو جۆرە حكومى بدات."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئۆغلۆ ئاماژەى بەوەكرد، "لە ماوەى رابردوو پێشێلكردنى مافەكان و مردن لە زيندانەكان زيادى كردووە، ناكرێت خەڵك بەهۆى ئازادى رادەبڕينەوە زيندانى بكرێن."
چاوەڕوان دەكرێت، لە هەڵبژاردنى داهاتوو كەمال كليچدار ئۆغلۆ بۆ پۆستى سەرۆكايەتى توركيا، ببێتە ركابەرى ئەردۆغان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment