وەزارەتى دارایى لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى ڕاگەیاند، کە تا رۆژى پێنجشەممە تەنها سێ وەزارەتى دیکە مووچەى مانگى دوو وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاند، سبەى دووشەممە مووچەى مووچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 بەپێی لیستەکەى وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەى مانگى دوو بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت. دەبێت:

- رۆژی دووشەممە 14-3-2022 مووچەی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

- رۆژی سێشەممە 15-3-2022 وەزارەتی دارایی و ئابووری.

- رۆژی چوارشەممە 16-3-2022 وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی  رەگەزنامە.

- رۆژی پێنجشەممە 17-3-2022 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسییەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین