ئەمریکا: هاوکاری عیراق دەکەین بۆ دانانی سستمی بەرگری موشەکی رەنگاورەنگ

نوچەنێت

لە بارەی هێرشەکە موشەکییەکەی شەوی رابردوو، راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی ئەمریکا رایگەیاند: خەریکی راوێژکردنین لەگەڵ دەوڵەتی عیراق بۆ ئەوەی سستمی بەرگری موشەکی بۆ شارەکانی دەستەبەربکات.

شەوی رابردوو( 13/ئازار/2022) بە 12موشەکی بالیستی شاری هەولێر لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە ئامانج، جیک سالیوان دەڵێت: بۆ دامەزراندنی سستمی بەرگری موشەکی هاوکاری عیراق دەکەین.

جیک سالیوان، راوێژکاری ئەمنی نیشتیمانی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر گوتی: هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر عیراق ئیدانە دەکەین. ئەمریکا یارمەتی عیراق دەدات تاکو سستمی بەرگری موشەکی بۆ پاراستنی شارەکانی دەستەبەر بکات وهەر کردەوەیەک بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی هاوپەیمانەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

سالیوان جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هەر سەبارەت بەم هێرشە ئەمریکا خەریکی راوێژکردنە لەگەڵ دەوڵەتی عیراق و بەرپرسانی باڵای کوردستان.

هاوکات وندی شرمن، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فاکس نیوز، دەڵێت: هێرشەکەی سوپای پاسداران جێگەی نیگەرانییە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، ئامانجی هێرشەکە بووە.

ئەم راوێژکارە دەشڵێت: ئێران بەم هێرشە سەروەری دەوڵەتی عیراقی پێشێلکردووەو لێکۆڵینەوە لە رەفتارە توندوتیژەکانی ئێران دەکەین.

https://www.radiofarda.com/a/united-states-strongly-condemns-missile-strikes-on-erbil/31751026.html

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین