نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عیراق: هێرشەکەی سەر هەولێر ێشێلکردنی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئەنجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عیراق، به‌ سه‌رۆکایه‌تی مسته‌فا کازمی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کان کۆبونەوەیەکی سەبارەت بە هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر ئەنجامداو داوای رونکردنەوە لە ئێران دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 13/ئازار/2022)له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی نوسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، عیراق له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵی دیپلۆماسییه‌وە داوای رونکردنه‌وه‌ی راشکاوانه‌ی له‌ دەوڵەتی ئێران دەکات و  چاوه‌ڕێ هه‌ڵوێست له‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئێران ده‌که‌ن.‌

 نوسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە پێشتر ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان پێشێلکردنی سه‌روه‌ری عیراق و به‌کارهێنانی خاکه‌که‌ی بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێی نێوان وڵاتان و لایه‌نه‌کان ره‌تکردووه‌ته‌وه‌.

لە تویتەکەی نوسینگەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا نوسراوە: ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌کییه‌ی له‌ناو خاکی ئێرانه‌وه‌ شاری هه‌ولێری عێراقیان کرده‌ ئامانج، ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر بنه‌مای دراوسێیەتی نێوان عێراق و ئێران و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژووییه‌ی گه‌لانی هه‌ردوو وڵاته‌ دراوسێکه‌ به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، وێڕای ئه‌وه‌ی که‌ پێشێلکردنی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین