سعودیە: هەموو کارێکی تیرۆر و توندڕەوی رەتدەکەینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە، ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر دەکات و دەڵێت: بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق هاوکار دەبین.

ئەمڕۆ یەکشەممە( 13/ئازار/2022) وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیێندراوێکدا ئیدانەی سەر هێرشە موشەکییەکەی سەر ساری هەولێر دەکات و هەموو جۆرە نا ئارامی و کارێکی توندڕەوی رەتدەکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا هاتووە: ریاز بۆ دابینکردنی ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایش هاوکار ده‌بێت،  هه‌موو جۆره‌ کارێکی توندڕه‌وی و تیرۆر ده‌کاته‌وه رەتدەکاتەوە.

شەوی رابردوو بە 12 موشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وێڕای زیانە ماددییەکان، شوفیرێکی تاکسی برینداربوو. دوای هێرشەکە سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە راگەیاند.‌

https://www.spa.gov.sa/viewstory.php?lang=ar&newsid=2336971

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین