بلینكن بۆ كازمى دووپات له‌سه‌ر پشتگیرى عێراق ده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌نتۆنى بلینكن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندى به‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد و دووپاتى له‌سه‌ر پشتگیرى عێراق له‌ رووى ئه‌منى و سه‌روه‌رییه‌وه‌ كرده‌وه‌.

شه‌وى رابردوو 13ى ئادارى 2022 ئه‌نتۆنى بلینكن په‌یوه‌ندى به‌ مسته‌فا كازمى كرد و تاوتوێى بارودۆخى عێراق و دوایین پێشهاته‌كانیان كرد. 

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دووپاتى له‌سه‌ر هاوكارى و پشتگیرى عێراق كرده‌وه‌ له‌ ڕووى ئه‌منى و سه‌روه‌رییه‌وه‌. كازمیش سوپاسى ئه‌مریكاى كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌دات سه‌وه‌ریى وڵاته‌كه‌ى به‌هێز بكات و دژى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بوه‌ستێته‌وه‌.

مسته‌فا كازمى باسى له‌وه‌یش كرد كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى قبووڵ ناكات عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ململانێیه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

جگه‌له‌ كازمى بلینكن په‌یوه‌ندى به‌ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش كرد. ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یش دواى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ دێت كه‌ به‌ره‌به‌یانى 13ى ئادار كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر و سوپاى پاسدارانی ئێرانیش به‌رپرسیارێتى خۆى له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین