شەڕى ئۆكرانيا لە قازانجى هەندێك وڵاتى جيهانە وەرگێڕان

نوچەنێت:

بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆڕناڵ)، لە سايەى ئەو هێرشەى رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، نرخى گرانبوونى خواردەمەنییەکان و وزە بەرزدەبێتەوە، ئەوەش دەبێتە زياد بوونى هەڵاوسان لە ئاساياوە بۆ ئەوروپا و ئەمەريكا، بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى وزە و كاڵاكان هەندێك وڵات دەستكەوتى گەورە بەدەست دەهێنن.

وەبەرهێنەران پێيانوايە تێكچوونى دۆخە، رێگر دەبێت لە هاوردەكردنى نەوت و گاز و دانەوێڵە و كانزاكان و چيمەنتۆ لە رووسيا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانى كەندا و ئۆستڕاڵيا و هەندێك وڵاتى فرۆشيارى نەوت لە جيهانى عەرەبى بەهۆى گرانبوونى نەوت و گاز و كانزاكانى وەك نيكل و پلاديۆم سوودى گەورە لەو شەڕە دەبينن. 

ڤيليب لوەى، بەڕێوەبەرى بانكى يەدەگى ئۆستڕاڵى رايگەياند، "لە چەند مانگى داهاتوو مامەڵە بازرگانييەكانمان بەشێوەيەكى بەرچاو بەرزدەبێتەوە، ئەوەش كاريگەرى لەسەر داهاتى نەتەوەييمان دەبێت، چونكە كۆمپانياكان قازانج دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێشبينى بەرزبوونەوەى نرخى كاڵاكان لە وڵاتەكەمان دەكرێت، بۆ ئەوەش دەبێت بوودجەى خێزانەكان زياد بكرێت تێچووى كۆمپانياكانى دەرەوەش پێويستى بە زيادكردن دەبێت."

دەفەتێك لەبەردەم بەرزبوونەوەى نرخى نەوت هەيە، ئەوەش دەبێتە زيادبوونى قازانجى زۆر لەبەردەم وەبەرهێنەرانى نەوت، لە هەفتەى رابردوو يەك بەرميل نەوتى برێنت گەيشتە (130) دۆلار، كە لە (2008)وە تا ئێستا نەگەيشتۆتە ئەو نرخە.

بەرزبوونەوەى نرخى نەوت بۆ سعووديە موژدەيەكى خۆشە، چونكە لە (50%) داهاتى ناوخۆيى ئەو وڵاتە لەسەر فرۆشتنى نەوت و گازە، بەگوێرەى بانكى ناوەندى عێراقى لە (85%) بوودجەى وڵات لە داهاتى نەوتە.

مۆنيكا ماليك شاڕەزاى ئابوورى لە بانكى بازرگانى ئەبوو زەبى رايگەياند، "ئەگەر ئەمساڵ نرخى بەرميلێك نەوت بگاتە (100)، ياخود بەزرتر بێتەوە، ئەگەرى بەهێز ئەوەيە سعووديە دەستكەوتێكى زۆرى هەبێت، بەوەش ئەوە لە (4.9٪)ەى كورترهێنانى ساڵى رابردوو پڕ دەكاتەوە."

ئەو جۆرە دەستكەوتانە پێشبينى نەكراو بوو، هەروەها هەندێك وڵاتى تر جگە لە نەوت سەرچاوى ترى هەيە، كاريگەرى لەسەر پڕۆژە گەورەكان هەيە، بۆ نموونە شارى نيوم، جگە لە ژێرخانى پەيوەست بە ئابوورى، لە دواى نەوت سەرچاوەيەكى وەز و هايدرۆجينيشە.

جيم كرين لە ناوەندى لێكۆڵينەوەى بوارى وزە لە زانكۆى رايس رايگەياند، "بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و گاز داهاتێكى زۆر دەچێتەوە خەزێنەى وڵاتانى كەنداو بەبێ ئەوەى خۆيان بۆ ئەو باجە نوێيە ئامادە كردبێت، ئەوەش كاريگەرى زۆرى لەسەر ئابوورى ئەو وڵاتانە دەبێت."

هەروەها بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەبێتە يەكێك لە پاڵنەرەكانى كەرتى وزە لە ئەمەريكا و ئێران و ڤێنزوێلا، كە  ئێران و ڤێنزوێلا بۆ پڕكردنەوەى گەنجينەى حكومەت پشت بە داهاتى نەوت دەبەستن.

بەرزبوونەوەى نرخى كانزاكان و كاڵاكانى تر كە رووسيا بەرهەمى دەهێنا،  دەرفەتى چاوەڕواننەكراوى بۆ ئەو بەرهەمانە لە وڵاتانى باشوورى ئەفريقا  رەخساند، چونكە ئەو وڵاتە بەرهەمهێنەرى پلاديۆم و پلاتين و زێڕ و ئەڵماسن.

بەگوێرەى رووپێويى جيۆلۆجى ئەمەريكا، ئەندەنووسيا و فليپين و يەكەم و دووەمى وەبەرهێنەرى نكيلن لە جيهان، لە هەفتەى رابردووش نرخى نيكل سێ ئەوەندەى پێشوو بەرزبۆووە، يەك تۆن نيكل نرخەكەى گەيشتە (100) هەزار دۆلار.

بەهۆى ئەو فشارانەى كەوتۆتە سەر رەوانەكردنى كاڵاى ئۆكراينى و رووسى، وڵاتانى ئوسڕاڵيا و كەنەدا گەورەترين سوودمەند دەبن لەو شەڕە، چونكە ئەو دوو وڵاتە وزە و گەنم و كانزاكان رەوانەى وڵاتانى تر دەكەن دەكەن، كەنەدا بەرهەمێنەرێكى سەرەكى پۆستاس و چيمەنتۆ و زەيت و دانەوێڵەى ئاليكى ئاژەڵ و گوڵەبەڕۆژەى رۆنى زەيتە.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دابنيكردنى خواستى پێداويستييەكانى جيهان لەو دۆخەدا ئاسان نييە، ئەوەش دەبێتە زيادبوونى هەڵاوسان لە هەموو جيهان، بۆيە شارەزايانى ئابوورى جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، "ئەگەر وڵاتە خاوەن سامانەكان بەهۆى زيادبوونى نرخى كاڵا هەناردە كراوەكانيشيان قازانج بكەن، ئەو قازانجە بەهۆى ئاڵاوسانى گشتى كەم دەبێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین