سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەردانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد.

بەپێى زانیارییەکان تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى تاوتوێکردنى هێرشە مووشەکییەکەى ئێران دەبێت بۆ سەر شارى هەولێر.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى هێرشەکەى دوێنێ یەکشەممە بۆ سەر هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیرانى عێراق، بەی یاوەرى هەر یەکە لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەیشتنە هەولێر.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین