دووەمین پێشانگای گوڵ لە شاری هەولێر کرایەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

دووەمین پێشانگای گوڵ، لە شاری هەولێرکرایەوە ئەندازیارێکی کشتوکاڵی بەڕێوەبەرایەتی پارکەکان دەڵێت: جۆرەها گوڵ و نەماممان نمایش کردووەو رێنمایش دەدەین بە خەڵك بۆئەوەی پێیان بڵێین چۆن گوڵ و درەختەکانیان بە خێوبکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئازار/2022) هاوکار عەبدولعەزیز ئەندازیاری کوشتوکاڵی لە پێشانگای گوڵ لە هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت گوتی "ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان ئەوە دووەم جارە پێشانگای گوڵ لە شاری هەولێر دەکەینەوە، نەمام و گوڵ لە باخچەو ماڵەکان پەروەردە دەکرێن و دواتر لە پێشانگایەکدا نمایشیان دەکەین".
سەبارەت بە جۆری ئەو گوڵ و نەمامانەی کە نمایش کراون، هاوکار عەبدولعەزیزی دەڵێت" لەم پێشانگایە هەستاین بە نمایشکردنی نەمام و گوڵەکانمان لەگەڵ نمایشکردنی داری جوانکاری و گوڵی جوانکارییەکان، گوڵێ وەرزی، گوڵی قەدیفە، گوڵی دیاری، نەمامی هەمیشە سەوز، گوڵی سەرمێزی کۆبوونەوەو کۆنفرانسەکان....".
سەبارە بە هاتنی هاوڵاتیان بۆ ئەو پێشانگایە و چۆنێتی پێدانی رێنمایی بۆ ئەو گوڵانەی کە دەیانەوێ جەختی لەوە کردەوە کە رێنمایش دەدەن بە هاوڵاتییان" ئێمە لێرەین بۆ پێدانی رێنمایی و ئەو پرسیارانەی کە هاوڵاتییان هەیانە دەربارەی گوڵەکان ، جۆری گوڵەکەو وەرزی گوڵەکان چۆن خزمەت دەکرێت و بەخێو دەکرێت و چ جۆرە نەخۆشییەک هەیە بۆ گوڵ یاخود بۆ ئەو دارە کە هەیەتی، یاخود هەندێ جار گوڵێکی پێ جوان دەبێت دەیکڕێت رێنماییەکەی نازانێت پرسیارمان لێدەکات، چونکە نەمام و گوڵ وەکو منداڵ وایە چۆن منداڵ بەخێودەکرێت لە سەرما و گەرما دار و گوڵیش ئاوایە دەبێت ئاو بدرێت لە تیشکی خۆری زۆر بپارێزرێت، ئاوی زۆر نەدرێت هەندێ گوڵیش هەیە هی سێبەرن ئەوانیش بە هەمان شت دەبێت ئاگادری بیت و خزمەتی بکەیت کەشوهەوایەکی تایبەتی بۆ دابین بکەی، هەتا بزانی توانای بەرگە گرتنی گەرما و سەرما، هەیە وێنەی گوڵەکەی خۆی پێیە دەپرسێت لە گەرماو سەرما چۆن خزمەتی بکات ئێمە لێرە هەموو شتێکیان پێدەڵێین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین